فۆرن پۆلیسی: په‌ترایۆس باشترین وه‌زیری پاڵێوراوە بۆ وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا
__2016_12_07_h16m17s50__HK.jpg)
ئاژانسەکان-KDP.info-فۆرن پۆلیسی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، (په‌ترایۆس) باشترین کاندیدی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌یه و له هه‌موو که‌س زیاتر تیرۆریستی له ناوبردووه.
گۆڤاری فۆرن پۆلیسی له بابه‌تێکدا ده‌ڵێ له نێو کاندیده‌کانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وەی ئەمەریکا (دێڤید په‌ترایۆس) باشترین وه‌زیره بۆ ئه‌مەریکا و له هه‌مووان زیاتر بۆ ئاشتی کاری کردووه و دژی تیرۆریستان جەنگاوە.
لە بابەتەکەدا هاتووە، (په‌ترایۆس) ته‌نیا کاراکته‌رێکی سه‌ربازی نه‌بووه و ده‌نگێکی به‌رزی ئه‌مەریکا بووه له ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا. هه‌روه‌ها هه‌میشه خاوه‌ن قسه و نووسین و ڕێباز بووه له‌و کارانه‌ی که کردوویه‌تی، بۆ نموونه له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆردا جگه له سه‌رکردایه‌تیی شەڕەکان، له کتێبێک‌دا ڕێکاری خۆی خستووه‌ته‌ڕوو.
هه‌روه‌ها باس له‌وه ده‌کات ئه‌و ڕه‌خنه‌یه‌ی له سه‌ریه‌تی له‌سه‌ر ئاشکراکردنی هه‌ندێک زانیاریی نهێنێ، له چاو ڕه‌خنه و تاوانی ئه‌وانی دیکه وه‌ک جیاوازی نێوان سه‌رپێچییه‌کی هاتوچۆ و دزینی بانکه.




