٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

منداڵی شەهید و ئەنفالكراو و زیندانیانی سیاسی، لە پارەی خوێندنی ئەهلی و حکوومی بەخشران

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  حكوومەتی هەرێمی كوردستان  بڕیاری دا، سەداسەدی پارەی خوێندن لەجیاتی منداڵانی شەهید و ئەنفالكراوان و منداڵێکی زیندانییە سیاسییەکان  بدات لە سەرجەم ناوەندە ئەهلی و حكوومییەكاندا.

 

بەگوێرەی بڕیارێک کە واژۆی (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بەسەرەوەیە و لە ٥-١٢-٢٠١٦ دەرکراوە، حکوومەت بڕیاری دا بە دانی پارەی دیاریکراو بۆ منداڵانی شەهید و ئەنفالکراو و هەروەها منداڵێکی زیندانییە سیاسییەکان.

وتەبێژی وەزارەتی کارووباری شەھیدان و ئەنفالکراوان (فواد عوسمان) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت، پێشتر ئەو بڕیارە هەبوو، بەڵام کۆی زانکۆ و قوتابخانە حکوومی و ئەهلییەکانی نەدەگرتەوە.
بە گوتەی گوتەبێژی وەزارەت، لەسەر پێشنیازی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری دا بە بەخشینی گشت قوتابی و خوێندکارانی شەھیدان و ئەنفالکراوان و منداڵێکی لە زیندانە سیاسییەکان دەگرێتەوە کە لە سەرجەم قۆناغەکانی خوێندن لە ناوەندەکانی خوێندنی (ئەھلی حکصومی) دەخوێنن بە ڕێژەی(%١٠٠)."

فایزە کۆیی

 

هەواڵی پەیوەندیدار