ئەم مانگە و بە دوو کەڕەت پاره‌ى گه‌نمى جووتیاران ده‌رێت

بەغدا-KDP.info- نوێنەرێکی كورد له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق گوتی، ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران بڕیارى دا به پێدانى ته‌واوى شایسته‌ى جووتیاران بۆ ساڵى 2016، بەڵام به دوو قۆناغ دەبێت.
(د.ئه‌شواق جاف) به ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتی دیمو‌كراتى كوردستانـی راگەیاند، "ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران بڕیاری داوه، پێش سه‌رى ساڵ ته‌واوى پاره‌ى گه‌نمى جووتیاران هیی ساڵى 2016 له‌م مانگەدا بدات. ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران دوێنێیش به‌دواداچوونى كرد له وه‌زاره‌تى دارایى و جه‌ختى كرده‌وه كه پاره‌كه به دوو قۆناغ و هەر له‌م مانگه‌دا ده‌درێت، بڕیاریش وایه لەم دوو ڕۆژەدا 500 ملیۆن ڕه‌وانه‌ى پارێزگاكان بكرێت و، 26ـى مانگیش 500 ملیۆن دینارى تریش ده‌بێت ڕه‌وانه‌ى پارێزگاكانى ته‌واوى عێراق بكرێت و به جووتیاران بدرێت."
بڕى یه‌ك ترلیۆن دینار په‌سه‌ند كراوه و ده‌بێت پێش كۆتایى ئه‌مساڵ پاره‌ى ساڵى2016 هه‌موو جووتیاران خه‌رج بكرێت و حكوومه‌ت قەرزداری جووتیاران بەمێنێتەوە.
(جاف) کە نوێنەری کوردە لەسەر لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌باره‌ى پشكى جووتیاران لە ساڵى 2014ه‌و 2015 ـدا گوتى :"پاره‌ى گه‌نمى جووتیاران بۆ ساڵى 2014 و، 2015 دواى به‌دواداچوونمان دیار بوو به‌شێوه‌ى سه‌نه‌دات ده‌درێت."
په‌یوه‌ست به گله‌یى جووتیارانی سنوورى پارێزگاى سلێمانى لە نه‌مانى پاره لە رۆژى 30 و 31ـى مانگدا ئاماژه‌ی دا: "پڕسیارم لە وه‌زیرى بازرگانى كرد، له وه‌ڵامدا گوتى هەرچیی زووە به‌دواداچوون بۆ ئه‌و بابه‌ته ده‌كات، گوایە هاوکات له‌گه‌ڵ سه‌نه‌داتى كوردستاندا به‌دواداچوونى بۆ ده‌كات داخۆ دراوه یان نا، ئێستایش چاوه‌ڕێى وه‌ڵامى وه‌زیرى بازرگانى ده‌كه‌م."
نەشوان بەرزنجی




