سەرۆککۆماری تورکیا سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی دەکات

ههولێر-KDP.info- شەوی سێ شەممە 5ـی12ـی2016، (ڕەجەب تەیغب ئەردۆگان) سەرۆککۆماری تورکیا بەمەبەستی دەربڕینی هاوخەمیی خۆی، لە ڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندیی بە (سەرۆک بارزانی)یهوه کرد.
لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆککۆماری تورکیا، بەبۆنەی کۆچی دوایی خوشکی گەورەی (سەرۆک بارزانی)، هاوخەمیی خۆی ڕاگەیاند و پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی (سەرۆک بارزانی) کرد و هیوای خواست لە خەم و ناخۆشی دوور بن.




