٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکوەزیرانی عێراق سەرەخۆشی لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-  سەرۆکوەزیرانی عێراق پرسەنامەیەکی ئاراستەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد کە ئەمە دەقەکەیەتی:

برای بەڕێز جەنابی مەسعوود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان

سڵاو و رەحمەتی خواتان لێبێت

بە داخ و پەژارەیەكی زۆر و بە ڕازی بوون بە قەدەری خوا، هەواڵی كۆچی دوایی ئەقلیمە خانی خوشكی بەڕێزتانمان پێگەیشت ، لەگەڵ هاوبەشیم بۆ خەمتان لەم بۆنە خەمناكەدا و بە هەستێكی برایانە و دڵسۆزانەوە و بە هاوسۆزیەكی گەرمەوە ، پرسە و سەرەخۆشی خۆمتان ئاراستە دەكەم .
لە خوای گەورە داواكارم رەحمەتی بخاتە بەر ڕەحمەت و لێبوردەیی خۆیەوە و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات و خوای گەورە سەبووری و خۆڕاگری ببەخشێتە ئێوە و خانەوادەی بەڕێزتان .

انا لله وانا الیه راجعون

دكتۆر حەیدەر عەبادی
سەرۆكی ئەنجومەنیوەزیران
بەغدا
5ـ ی كانوونی یەكەم 2016
 

هەواڵی پەیوەندیدار