دوائامار: زیاتر له 119 هه‌زار كه‌س له مووسڵه‌وه ئاواره بوونه

هه‌ولێر-KDP.info- شه‌پۆلی هاتنی ئاواره‌كان بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی ئۆپه‌راسیۆنی ڕزگاركردنی شاری مووسڵیش تا ئه‌مڕۆ، زیاتر له 14 هه‌زار خێزان كه ده‌كاته 119 هه‌زار هاووڵاتی هاتوونه‌ته هه‌رێمی كوردستان.
(شاكر یاسین) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كۆچ و كۆچبه‌ران له وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: ''به‌پێی دوائامار له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا 14 هه‌زار خێزان كه زیاتر له 119 هه‌زار هاووڵاتی ده‌بن له شاری مووسڵه‌وه هاتوونه‌ته هه‌رێم و، له كه‌مپه‌كانی خازر و حه‌سه‌ن شام و زێلكان نیشته‌جێ كراون.''
گوتیشی: چه‌ندان كه‌مپ بۆ ئه‌و ئاوارانه دروست كراون.. ئاواره‌كان له‌و كه‌مپانه نیشته‌جێ كراون، چه‌ند كه‌مپێكی دیكه‌ش هه‌ن ئه‌گه‌ر ڕێژه‌ی هاتنی ئاواره‌كان به‌رده‌وام بێت تێیاندا نیشته‌جێ ده‌كرێن.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كۆچ و كۆچبه‌ران له وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، تێبینایی خۆیانی له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی پێشوازی و نیشته‌جێكردنی ئاواره‌كان ده‌ربڕی و گوتی، ''وه‌رزی زستان، دیاره كه پێشتر به‌رنامه هه‌بوو چۆن و به چ شێوه‌یه‌ك هاوكاریی ئاواره‌كان بكرێت، به‌ڵام ئێستا تیبینیمان له‌سه‌ر هه‌ندێك شت هه‌یه، چونكه كاتێك كه باران ده‌بارێت هه‌ندێك له خێمه‌كان ئاو ده‌چێته نێویانه‌وه.. حكوومه‌تی عێراق به‌رپرسه له‌م كهموكڕیانه و تا چ ڕاده‌یه‌كیش ده‌توانێت بۆ چ شوێنێك پاره دابین بكات، بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تی ئاواره‌كان بكه‌ن، ئه‌گه‌رنا حكوومه‌تی هه‌رێم و ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌رده‌وامن له هاوكاریكردنی ئاواره‌كان، هه‌ڵبه ئه‌ركی نیشته‌جێكردن و ئیداره‌دانی ئاواران له ئه‌ستۆی حكوومه‌تی عێراقه.''
ڕابین شێروانی




