خەڵکه‌كه‌ی داوای ده‌كه‌ن، به‌ڵام پێشمەرگە ناچێته حەویجەوه

كه‌ركووك-KDP.info- بەرپرسی لقی 3ی پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌ڵێت، ڕه‌وشی كه‌ركووك به هۆی پێشمەرگەوه ئارامە؛ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یشن حەویجە ئازاد بكرێت، به‌ڵام له‌به‌ر گرفتی تایفه‌گه‌رییه‌كه‌ی نایانه‌وێ پێشمه‌رگه بچێته نێویه‌وه.
(محەممەد کەمال) بە ماڵپەری فەرمی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت، ئازادکردنەوەی حەویجە دەگەڕێتەوە سەر چۆنیه‌تیی رێککەوتنی هەولێر و بەغدا له‌وه‌ی پێشمەرگە و سوپای عێراق و حەشدی شەعبی به چ شێوه‌یه‌ك بەشداری لە ئازادکردنەوەی حەویجەدا دەکەن و، گوتی: "خەڵکی حەویجە حەز ناکەن حەشدی شەعبی بەشداری له ئازادکردنەوەی شارەکەیاندا بکەن، تەنانەت داوایان کردووە هێزی پێشمەرگە بەشدار بێ، بەڵام ئێمە نامانه‌وێ بچینە ناو حەویجەوه بەهۆی گرفتی تایفەگەرییەوە".
به‌رپرسی لقی سێی پارتی هه‌روه‌ها گوتی، هێزی پێشمەرگە کەرکووک دەپارێزێت و دەبێت هه‌رئەویش ببێتە تاكه هێزی پارێزه‌ری شارەکە. هه‌ڵبه‌ت داعش هێشتا لە حەویجە هێزی هەیە و زۆر جاریش لەوێوە دەیەوێت هەڕەشە لەسەر ئەمنییەتی کەرکووک بکات، بۆیه هێزی پێشمەرگە بە هێزیی سەنگەر و مۆڵگە سەربازییەکانی خراوه‌ته خزمەتی ئارامیی شارەکەوە. بۆ ئارامیی زیاریش چاوەڕوانین زەنگی ئازادکردنەوەی حەویجە لێ بدرێت.''
ئماژه‌یشی دا كه داعش لەسەر جەم میحوەرەکان لاواز بووە، ناتوانن هیچ هێرشێک بۆ سەر میحوەری پێشمەرگە بکەن، بەڵام ئەوەی ماوەتەوە شاری حەویجەیە کە دەبێت دەست و بردی لێ بکرێت.
کارزان سەباح هەورامی




