پەکەکە هێزی لە باکوورەوە بۆ رۆژئاوای کوردستان برد؛ لە ترسی خۆپیشاندەرانه

رۆژئاوای کوردستان-KDP.info- ئەندامێکی سەرکردایەتیی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد-سووریا (ئەنەکەسە) دەڵێ، پەکەکە دووبارە سیاسەتی شەڕی ناوخۆ بەکار دەهێنێتەوە و هێزێکی لە باکوورەوە بۆ رۆژئاوا جووڵاندووە، دهیهوێ خۆپیشاندەران سەرکوت بکات.
(د.کاوە ئازیزی) بە ماڵپەڕی فەرمی پارتیی دیموکراتیی کوردستانی راگەیاند، پەکەکە لە ناڕەزایییەکانی ئەم دواییەی ڕۆژئاوای کوردستان زۆر ترساوە، بۆیە هێزی لە باکووری کوردستانەوە هێناوەتە ڕۆژئاوای کوردستان و، بە ناوی هێزەکانی بەرخودانی ڕۆژئاوا ئەم هێزە بۆ سەرکوتکردنی خۆپشاندەران و ئازاردانی خۆپیشاندەران هێنراوە.
ئەندامهکهی سەرکردایەتیی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد-سووریا زانیارییشی دا، پەکەکە فەرمانی دەرکردووە بە سەرکوتكردنی تەواوی دەنگی ناڕازی لە ڕۆژئاوای کوردستان تا ئاستی ئازاردان و رفاندن و بێسەروشوێنکردنی خەڵک، تادێت دەنگی نارازی لە ڕۆژئاوای کوردستان زیاتر دەبێت، خەڵک باوەڕی بە دامەزراوە حزبییەکانی پەکەکە كه لهژێر ناوی (پەیەدە)دا نەماوە، چونکە خۆیان بوونەتە بەشێک لە دەزگای هەواڵگریی سووریا و لە لایەن هەندێک لە وڵاتانەوە یارییان پێدەکرێت".
ئەوەشی خستە ڕوو كه دەیان سەرکردەی ئەنەکەسە لە لایەن چەکدارانی پەیەدەوە دەستگیر کراون و بەشێکیان بەبێ گەڕانەوە بۆ دادگا ئەشکەنجەش دراون.
(ئازیزی) جهخت دهكاتهوه لهوهی كه ئاسایشی پەیەدە خراوەتە ژێر فەرمانی سەرکردایەتیی پەکەکەوه، ''ئەوان چیی بڵێن ئەمان لە رۆژئاوای کوردستان جێبەجێی دەکەن.''
هێنانی چەکداری پەکەکە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان لە کاتێکدایە چەند مانگێکە دەنگی ناڕەزایی لە دژی سیاسەتی پەکەکە لە ڕۆژئاوای کوردستاندا بەرز بووەتەوە و، بەو هۆیەوە لە لایەن چەکدارانی پەیەدەوە دەیان سەرکردە و چلاکوانی مەدەنی و سیاسی دەستگیر کراون.
کارزان سەباح هەورامی




