هەزار خێزانە ئاوارەی دیکە کۆمەک کران

مووسڵ-KDP.info- ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك رێكخراو و كه‌سایه‌تی خێرخواز، هاوكاری پێشكه‌ش به 1000 خێزان له كه‌مپی حه‌سه‌ن شام له سنووری پارێزگای مووسڵ ده‌كه‌ن.
رۆژی 6/12/2016 له درێژه‌ی هاوكاریكردن و به‌ده‌نگه‌وه‌چوونی پێداویستی ئاواره‌كان له كه‌مپه‌كانی (حه‌سه‌ن شام، خازر، زیلكان) ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی رۆژانه دوو ژه‌مه خواردنی گه‌رم به‌سه‌ر ئه‌و خێزانانه‌دا دابه‌ش ده‌كات كه تازه ئاواره‌بوونه‌و روویان له كه‌مپه‌كان كردووه.
له لایه‌كی دیكه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق ئاوی خواردنه‌وه و پێپسی و رایه‌خ درایە 1000 خێزانی ئاواره‌ی شاری مووسڵ له كه‌مپی حه‌سه‌ن شام دا.




