سەرکردەیەکی سەدر: مالیکی هەوڵی لەناوبردنی هەماهەنگیی نیوان بارزانی و عەبادی دەدات

ئاژانسەکان-KDP.info- بەپێی هەواڵیکی ماڵپەڕی سیاسییەی کوێتی، دوای ئەوەی (نووری مالیکی) سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا (حەیدەر عەبادی) سەرۆکوەزیرانی بە لاواز وەسف کرد و هۆشداری لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لە ناوچەکانی مووسڵ داوە، سەرکردەیەکی ڕەوتی سەدر لەم بوارەوە بەتوندی هۆشداری دەدات و بە هەوڵێکی پیلانگێرانە وەسف دەکات.
سەکردەیهكی ڕەوتی سەدر کە لەلایەن (موقتەدا سەدر)ەوە سەرۆکایەتیی دەکرێت ڕایگەیاند، لە ئێستادا هەماهەنگییەکی زۆر باش لەنیوان سوپای عێراق بە سەرکردایەتیی (حەیدەر عەبادی) و هێزی پێشمەرگە بە سەرکردایەتیی (مەسعوود بارزانی) لە ڕووبەڕووبوونەوەی داعشدا هەیە، بەلام (نووری مالیکی) دەیەوێ ئەو هەماهەنگییە لەناو ببات.
ئەو سەرکردەیەی ڕەوتی سەدر دەڵێت، هەڵویستی (مالیکی) بەرانبەر ئوپەراسیونی مووسڵ و لاوازیی (حەیدەر عەبادی) و دژایەتیکردنی (بارزانی) ئاماژەن بۆ ئەوەی کە (مالیکی) دەیەوێ شکست بە ئوپەراسیونی ڕزگارکردنی مووسڵ بهێنیت.
ئاماژەیشی دا، (مالیکی) و ئیتیلافەکەی بوونەتە هۆی دروستکردنی کێشە بۆ دابینکردنی پشکی پێشمەرگە لە بودجەی ساڵی داهاتووی عێراق و ئەمەش بۆ چەندین مەبەستی سیاسی دەگەڕێتەوە، لەوانە قووڵترکردنی کیشەکانی نێوان بەغدا و هەولێر.




