فوئاد حسێن: په‌یوه‌ندیمان لەگەڵ ئیدارەی ترەمپ باشە و پاڵپشتی پێشمه‌رگه‌ن

ئه‌مریكا-KDP.info- دكتۆر (فوئاد حوسێن)، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان، كە ئێستا لەگەڵ (مەسروور بارزانی) راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی كوردستان لە ئەمریكان، له لێدوانێكدا ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته ده‌خاته‌ڕوو كه ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌دا به تایبه‌تی ده‌رباره‌ی قۆناغی دوای شه‌ڕی داعش هه‌ڵوێستی ئه‌وان بزانن، چونكه وادیاره له داهاتووشدا ئه‌وان هه‌ر له‌و ناوچه‌یه‌دا ده‌مێننه‌وه و كاریگه‌ریشیان زۆره.
له‌و باره‌یه‌وه سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی: "ئامانجیان زانینی سیاسەتی ئیدارەی نوێی ئەمریكایە، جەختیشی كردەوە كە پەیوەندییان لەگەڵ ئیدارەی (ترەمپ) باشە و باشیش دەبێت، چونكە ئەوان پشتگیری كوردستان و پێشمەرگەن و بەرلە ھاتنیان بۆ دەسەڵات ئاماژەیان زۆرە كە دەبنە پشتگیری ھەرێمی كوردستان.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه شاندێك به سه‌رۆكایه‌تی (مه‌سروور بارزانی) راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان چوونه‌ته ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و له‌و ماوه‌یه‌دا چه‌ندین دیدار و كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته ئه‌نجامداوه.
ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی شانده‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان باسكردنی ره‌وشی سیاسی و سه‌ربازی ناوچه‌كه و پرسی هاوكاری و پاڵپشتیكردنی هه‌رێمی كوردستان و قۆناغی دوای شه‌ڕی داعش بووه، شانده‌كه ده‌یانه‌وێت له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته كۆببنه‌وه و سیاسه‌تی ئیداره‌ی نوێی ئه‌مریكا بزانن.
كوردستان24




