٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سکرتێرى گشتیى YNDK سەرەخۆشى لە سەرۆکى کوردستان دەکات

سەرچاوە: KDP.info

عەمان-KDP.info-  سكرتێری گشتیی YNDK بەناوى خۆیان و سەركردایەتیی YNDK پرسەو سەرەخۆشی لە سەرۆکى کوردستان و بنەماڵە بەڕێزەكەیان دەکات.

دەقى پەیامەكە:


برای بەڕێزمان جەنابی كاك مەسعود بارزانی سەرۆكی كوردستان

سڵاوێكی برایانەی گەرم ....
بەخەم و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی (ئەقلیما خان)ى خوشكی جەنابتانمان پێگەیشت، بەناوی خۆمان و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی سەركردایەتی و تەواوی ئەندامانی یەكێتیی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK پرسە و سەرەخۆشیی گەرمی خۆمان ئاراستەی جەنابتان و بنەماڵە سەربەرزەكەتان دەكەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین و، ئومێد دەكەین ئەوە دواناخۆشیتان بێت و لە یەزدانی مەزن دەپاڕێینەوە دڵنەوایی و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبوویش بخاتە بەر دلۆڤانی خۆی و بەبەهەشتی بەرینی شاد بكات.


انا لله وانا الیە راجعون.


                                                    برای دڵسۆزتان
                                                 غەفوور مەخمووری
                                                   سكرتێری گشتیی
                                    یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
                                       ٥ / ١٢ / ٢٠١٦  عەمان _ ئوردەن 

هەواڵی پەیوەندیدار