٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆككۆمار سەرەخۆشیی لە سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكات

سەرچاوە: KDP.info
 
بەغدا-KDP.info- بەڕێز سەرۆككۆمار دكتۆر (فوئاد مەعسوم) پرسە نامەیەكی ئاڕاستەی بەڕێز (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان كرد، بۆ كۆچی دوایی خاتو (ئیقلیما‌ بارزانی) خوشكە گەورەی بەڕێزیان.
 
ئەمەش دەقی پرسە نامەكەیە:
بەڕێز سەرۆك (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان.
 
بە داخ و پەژارەی زۆرەوە  هەواڵی كۆچی دوایی خوشكی گەورەتان  خوالێخۆشبو  (ئیقلیما‌) خانمان پێگەیشت.
 
بۆ ئەو خەمە گەورەیە، گەرمترین پرسە و سەرەخۆشیی  لەبەڕێزتان و خانەوادەی كۆچكردو  دەكەین، لە پەروەردگاری مەزنمان داوایە بیخاتە بەر بەزەیی خۆی  بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات، سەبوریی و دڵنەواییش بە ئێوە و خانەوادە و دۆستانتان ببەخشێت .
 
إنا لله وإنا إلیە راجعون
فوئاد مەعسوم
سەرۆككۆمار

هەواڵی پەیوەندیدار