بە ٣٠٠ تیمەوە ئامادەکاری بۆ رۆژی ئاڵای کوردستان دەکەن

هەولێر-KDP.info- به‌رپرسى گشتىی ده‌زگاى پاراستنى ئاڵا له هه‌رێمى كوردستاندا دەڵێ، له رێگاى 300 تیمه‌وه خه‌ریكى دانانى ئاڵاى كوردستانن له ته‌واوى سنوورى كوردستان له‌گه‌ڵ عێراق.
(پاله‌وان شێخ مه‌مى) به‌رپرسى گشتیی ده‌زگاى پاراستنى ئاڵا له هه‌رێمى كوردستاندا بۆ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتی دیمو‌كراتى كوردستان دەڵێ، ''ئێستا له رێگاى 300 تیم خه‌ریكى ئه‌وه‌ین له گشت سنووره‌كانمان له‌گه‌ڵ عێراق، له شنگال تا ده‌گاته خانه‌قین و مه‌نده‌لى كه هه‌ر جێگایه‌ك سنوور بێت له‌گه‌ڵ عێراقدا ئاڵاى كوردستان دابنێین، سه‌ره‌تا له باریمه‌ى میحوه‌رى ناوه‌رانمان دانا و خۆیشمان ئاماده كردووه بۆ شوێنه‌كانى دیکە.''
گوتیشی، ''هه‌ر پێشمه‌رگه‌یەک یان هه‌ر سه‌ركرده‌یه‌ك كه له‌و میحوه‌رانه‌دا هه‌بێت له‌سه‌ر سنوور، به‌رپرسى یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌میش خه‌ڵاتى رێزلێنانى ده‌زگاى پێ ده‌به‌خشین كه خزمه‌تى ئه‌و وڵاته‌یان كردووه به‌بێ جیاوازى. تا ئێستایش 2300 پێشمه‌رگه خه‌ڵاتى رێزلێنانمان پێ به‌خشیووهن و به‌رده‌وامیش ده‌بین تا بزانین گشت پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانمان خه‌ڵاتیان وه‌رگرتووه."
(پاله‌وان شێخ مه‌مى) ئاماژەیشی دا، ''ئه‌و ئاڵایانه‌ى به‌رزیشی ده‌كه‌ینه‌وه تا ئێستا 300 دانه‌مان ئاماده كردووه و شه‌ش مه‌تر درێژى و سێ مه‌تر پانییه‌كه‌یه‌تى؛ ده‌مانه‌وێت تا رۆژى ئاڵا ئه‌و كاره‌مان به‌كۆتا بێنین، چونكه بۆ رۆژى ئاڵا كه له به‌روارى 17-12 له‌م مانگه‌یه خۆ ئاماده‌كردنێكى باشمان كردووه له‌سه‌رتاسه‌رى كوردستان به‌تایبه‌تیش له ئامه‌دى باكوور و، له رۆژئاواى كوردستانیش كه به‌داخه‌وه بێڕێزى به‌رانبه‌ر به ئاڵاى كوردستان كرا و به‌یاننامه‌یه‌كمان ده‌ركرد بۆ سەرکۆنەکردنی ئەوانەی بێ‌ڕێزییان بە ئاڵا کرد.''
جێی ئاماژەیە، ده‌زگاى گشتیی پاراستنى ئاڵا له باكوور نووسینگه‌یه‌ك و 23 نووسینگه‌ى دیکەشی له باشوورى كوردستاندا هه‌یه.
نه‌شوان به‌رزنجى




