٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی خوێندنی باڵا: لەم مانگەوە پێشینە لە وەزارەتی دارایی و ئابووری وەرناگرین

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایدەگەیەنێت، لە (١/١٢/٢٠١٦)ەوە دیوانی وەزارەتەکەمان پێویستی بەتەمویلکردنی پێشینەی مانگانە نابێت لەلایەن وەزارەتی داراییەوە، بەڵکو دەیگەڕێنینەوە بۆ خزێنەی حکوومەت و، بۆ لەمەودوایش لە داھاتی خۆمان خەرجییەکانی تەنیا دیوانی وەزارەتەکەمان دابین دەکەین.

لەو بارەیەوە (عەباس ئەکرەم) گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند: "لەگەڵ سەرھەڵدانی قەیرانی دارایی، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ھەنگاوەکانی سەربەخۆیی دارایی زانکۆکانی لە ڕێگەی جێبەجێکردنی چەند پڕۆژەیەکەوە دەستپێکرد."

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕونکردنەوەی زیاتری لەو بارەیەوە داو گووتی: "وەک لە نوسراوەکەدا ھاتووە،  لە (١/١٢/٢٠١٦)ەوە دیوانی وەزارەتەکەمان پێویستی بەتەمویلکردنی پێشینەی مانگانە نابێت لەلایەن وەزارەتی دارایی  و ئابوری، بەڵکو دەیگەڕێنینەوە بۆ خزێنەی حکوومەت و، بۆ لەمەودواش لە داھاتی خۆمان خەرجیەکانی تەنیا دیوانی وەزارەتەکەمان دابین دەکەین".

 

فایزە کۆیی

هەواڵی پەیوەندیدار