هه‌ورامى: پارتى نابێته به‌شێك له بلۆكبه‌ندیى ناوچه‌یى.. پرسى كورد به‌ره‌و پێش ده‌بات

هه‌ولێر-KDP.info- لیژنه‌ى ناوچه‌ى دۆسڵدۆرفى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له ئه‌ڵمانیا، سیمینارێكى جه‌ماوه‌رى به‌رفراوانى بۆ (هێمن هه‌ورامى) سازكرد، كه تێیدا ژماره‌یه‌كى به‌رچاو له ڕه‌وه‌ندى كوردى ئه‌ڵمانیا ئاماده‌ى بوون، هه‌ورامى دواپه‌ره‌سه‌ندنه سیاسییه نێوخۆیى و ناوچه‌ییه‌كانى خسته ڕوو.
ئه‌و په‌یامانه‌ى كه پێویستبوو بگه‌نه ڕه‌وه‌ندى كوردى، كه به‌م دوایانه په‌ره‌سه‌ندنى نێویان به‌خۆوه بینیوه، وه‌ك په‌یامه‌كه‌ى (سه‌رۆك بارزانى) بۆ چاره‌سه‌ركردنى پرسه سیاسیه نێوخۆییه‌كان، (هه‌ورامى) په‌یامه‌كه‌ى (جه‌نابى سه‌رۆك)ى گه‌ڕانده‌وه بۆ ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ى كه له ئێستادا ناوچه‌كه‌ى تێكه‌وتووه، بۆیه ده‌بێت هه‌رێمى كوردستان به تۆكمه‌ییه‌وه ڕووبه‌ڕوویان ببێته‌وه. له ئێستادا ده‌بێت لایه‌نه سیاسییه‌كان بكه‌ونه ڕێكه‌وتنێكى سیاسیی، كه چۆن له په‌یامه‌كه‌ى (جه‌نابى سه‌رۆك)دا داواكراوه، كه ده‌بێت به شێوه‌یه‌كى ته‌ندروست دۆخى سیاسى هه‌رێمى كوردستان دابڕژرێته‌وه. ئه‌مه‌ش له ڕێگاى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تییه‌كى نوێى په‌رله‌مان و ڕێكخستنه‌وه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێم و چاره‌سه‌ركردنى پرسى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌بێت، هه‌ر له‌به‌ر ڕۆشناى په‌یامه‌كه‌ى (سه‌رۆك بارزانى)، پارتى دیمو‌كراتى كوردستان شاندێكى پێكهێناوه بۆ سه‌ردانكردن و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌مه‌ش ئه‌و ویسته‌یه كه (سه‌رۆك بارزانى) ده‌یهه‌وێت شه‌رعییه‌ت بۆ گشت سه‌رۆكاییه‌تییه‌كان بگه‌ڕێنێته‌وه و چاره‌سه‌رى كێشه‌كان بكرێت.
له به‌شێكى دیكه‌ى قسه‌كانى (هه‌ورامی)دا ئه‌وه ده‌بینڕا كه له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌رگرییه‌ى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان به‌رامبه‌ر تیرۆریستانى داعش به سه‌ركردایه‌تى (سه‌رۆك بارزانى) چه‌سپاندنى سنوورى ئاینده‌ى كوردستانیش لێده‌كه‌وێته‌وه، هه‌ر بۆیه له دوو ساڵى ڕابردوودا ئه‌وله‌وییه‌تى كارى (سه‌رۆك بارزانى) و پارتى دیمو‌كراتى كوردستان شه‌ڕى داعش بوو، له ئێستاشدا كه ده‌زانرێت ئه‌م پرسه چۆته ئاستێكى دیكه‌وه بۆیه (سه‌رۆك بارزانى) و پارتى له هه‌وڵى چاره‌سه‌رى پرسه سیاسییه نێوخۆییه‌كانه و قسه‌كردنه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى ناوه‌ند بۆ ئاینده‌ى په‌یوه‌ندییه‌كان و چاره‌سه‌رى كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان. هه‌روه‌ها (هه‌ورامى) تیشكى خسته سه‌ر په‌یوه‌ندییه هه‌رێمییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ده‌وڵه‌تانى ناوچه‌كه له دیدگاى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانه‌وه، ئه‌وه‌ى ڕاگه‌یاند، كه پارتى نابێته به‌شێك له هیچ بلۆكبه‌ندییه‌ى ناوچه‌یى، ته‌نیا شوێن ئه‌و ستراتیژییه‌ته ده‌كه‌وێت كه دۆستى زیاتر بۆ گه‌لى كورد و درووست بكات و بتوانێت پرسى كورد له ناوچه‌كه‌دا به‌ره‌و پێشه‌وه‌ى ببات.
جێگاى ئاماژه پێدانه وه‌ها جۆش و خرۆشێك به ڕه‌وه‌ندى كوردییه‌وه ده‌بینرا بۆ پشتگیرى و پاڵپشتى په‌یامه‌كه‌ى (سه‌رۆك بارزانى) و ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ى كه‌له دوو ساڵى ڕابردوو له‌سه‌ر ده‌ستى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان و جه‌نابى (سه‌رۆك بارزانى) به‌ده‌ست هاتوون، كه ده‌بێت لایه‌نه سیاسییه‌كان زوو به زوو كێشه‌كان یه‌ك لا بكه‌نه‌وه و كێشه‌كان له ڕێگاى بنه‌ما دیموكراسى و یاساییه‌كانه‌وه چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
سه‌نگه‌ر هه‌ورامى




