عارف باوه‌جانى: ئاڵا سووتاندن فه‌رهه‌نگى شۆفینسته‌كان بووه

هه‌ولێر-KDP.info- سه‌رۆكى پارتی سه‌ربه‌ستیى كوردستان، له‌به‌رانبه‌ر بێرێزیكردن و سووتاندنى ئاڵاى پیرۆزى كوردستان له‌لایه‌ن په‌یه‌ده‌وه ده‌ڵێت، جێگاى داخه لایه‌نێكى سیاسیى كورد دێت په‌لامارى ئاڵاى كوردستان ده‌دات كه پاراستنی ئه‌ركى سه‌رشانى هه‌مووانه.
(عارف باوه‌جانى) به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "ئه‌وه‌ى زۆر جێگاى داخه لایه‌نێكى سیاسى كورد په‌لامارى ئاڵاى كوردستان ده‌دات، به‌داخه‌وه له رۆژئاوا دوو جۆر بیركردنه‌وه هه‌یه كه له سیاسه‌تدا شتێكى سروشتییه، به‌ڵام نابێت له ڕقى یه‌كترى په‌لامارى ئاڵا بده‌ین. خۆ هه‌میشه دوژمنان و داگیركه‌ران و شۆفینسته‌كان په‌لامارى ئاڵاى به‌رامبه‌ر ده‌ده‌ن كه ڕقیان لێیه‌تى، بۆیه ئاڵا سووتاندن هه‌میشه فه‌رهه‌نگى شۆفینسته‌كانى وڵاتان به‌رانبه‌ر یه‌كتر بووه كه كێشه‌ى سیاسی‌یان له‌گه‌ڵ وڵاتێكى تر هه‌بووبێت، په‌لامارى ئاڵاى یه‌كتریان داوه، به‌ڵام هه‌رگیز نه‌بووه دوو حیزبى وڵاتێك كه خه‌ڵكى یه‌ك نه‌ته‌وه و خاك و نیشتیمانن. بێن له ڕقى یه‌كتر ئاڵاى كوردستان به‌كار بێنێت، بۆ ئه‌وه‌ى بیسووتێنێت."
سه‌رۆكى پارتی سه‌ربه‌ستیى كوردستان گوتیشى: "ده‌شڵێت، "به‌توندى ئیدانه‌ى ئه‌و كاره ده‌كه‌م كه له‌لایه‌ن ئه‌و لایه‌نه‌ى كه له رۆژئاوا روویداوه و هیوادارم هه‌رگیز نه‌وه‌ى داهاتوومان فێرى ئه‌وه نه‌كه‌ین بێرێزى به‌رامبه‌ر به پیرۆزییه‌كانى كوردستان بكات."
سه‌رۆكى پارتی سه‌ربه‌ستیى كوردستان زیاتر گوتى: "ئه‌و ئاڵایه مادام له باشوورى كوردستان ده‌نگى په‌رله‌مانى بۆ دراوه و بووەته ئاڵاى یه‌كێك له به‌شه رزگاركراوه‌كانى كوردستان و كارى پێده‌كرێت، من تێناگه‌م هۆكار چییه ده‌بێت دژایه‌تیى بكرێت! بۆچى ئاڵا به مڵكى حیزبى ده‌كه‌ن؟ بۆچى ئاڵا ده‌كه‌ن به هیى فلان حیزب و له ڕقى فلان حیزب وای لێ ده‌كه‌ن؟ بۆیه پێموایه ده‌بێت ده‌ستخۆشى له‌و سه‌ركرده‌یه‌ش بكه‌ین كه به ڕاستى درێژه‌ى به‌و ڕێباز و وه‌سیه‌ته داوه كه پێشه‌وا ده‌ست به‌ده‌ست گه‌یاندوویه‌تییه جه‌نابى (مه‌سعوود بارزانى)، ئه‌ویش به ئه‌مانه‌ته‌وه هێناوه‌یه‌تى هه‌تا ئه‌مڕۆ كه له كوردستان شه‌ڕعیه‌تى پێدراوه ."
نه‌شوان به‌رزنجى




