بەھجەت بەشیر: پەیەدە، شکستی ئیدارەدانی بە بێڕێزیکردن بە پیرۆزییەکان قەرەبوو ناکاتەوە

رۆژئاوای کوردستان-KDP.info- ئەندامێکی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد لە سووریا دەڵێت، پەیەدە لەبەر ئەوەی لە ئیدارەدانی رۆژئاوای کوردستان فەشلی ھێناوە، دەیەوێ بە بێرێزیکردن بە پیرۆزییەکان قەرەبووی بکاتەوە؛ جا هەر لەبەر ئەم مامەڵە و دوژمنکارییەیان خەڵکی رۆژئاوای کوردستان لەمە زیاتر لێیان قەبووڵ ناکەن.
(بەھجەت بەشیر) ئەندامی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد لە سووریا جەخت دەکاتەوە لەوەی، پەیەدە لە ئیدارەدانی رۆژئاوای کوردستان بە وەکالەت، شکستی بردووە، هەرلەبەر ئەو سیاسەتی تاکڕۆیی و سەرکەتکارییەشیەتی ئێمە وەکو ئەنجوومەنی نیشتیمانی ددانی پێدا نانێین. ئەو دەڵێ "فەشەل چییە؟، ئەوەتا دۆخی ئابووریی خەڵک زۆر خراپە، ئازادیی کاری سیاسی و چالاکیی مەدەنی ڕێپێدراو نییە، تەنانەت رێ نادەن ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد وەکو ئۆپۆزسیۆنیش لە رۆژئاوای کوردستان کار بکات."
(بەھجەت بەشیر) هەروەها گوتیشی، "شکستی ئیدارەدانی رۆژئاوای کوردستان بە بێرێزیکردن بە پیرۆزییەکانی نەتەوەی کورد (پێشمەرگە و ئاڵای کوردستان) و شکاندن و گرتنی سەرکردەکانی ئێمە و چالاکوانەکان و کەسانی رۆشنبیری رۆژئاوای کوردستان، پاساو نادرێ. ئاخر ئەو جۆرە کردەوانەی پەیەدە جگە لە زیان بۆ پاشەڕۆژیان ھیچی دیکەی لێ ناخوێندرێتەوە."
جەختیشی کردەوە لەوەی کە، "چونکە خەڵکیکی زۆر لە ترسی ئەوان رایانکردووە و ئەوانەی ماویشن لەمە زیاتر قەبووڵی ناکەن و رووبەڕوویان دەبنەوە، چونکە ھەموو سنوورێکیان بەزاندووە."
بڵند ئیبراھیم




