یاوه‌ر: سه‌دهه‌زار پێشمه‌رگه بخه‌نه سه‌ر وه‌زاره‌تی به‌رگری بۆ ئێمه باشتره

ھەولێر-KDP.info- ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێ، یه‌كێتیی و گۆڕان پڕۆژه‌یاسای بودجه‌یان له‌به‌رژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌تی یاسا تێپه‌ڕاندن كه، پێشنیازه‌كه‌یان هیچ سوودێكی بۆ هه‌رێمی كوردستان و مووچه خۆرانی نابێت.
(سه‌رحان سلێڤانه‌یی)، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ئێمه وه‌ك فڕاكسیۆنی پارتی داوامان كردبوو، له بودجه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق مووچه بۆ سه‌د هه‌زار پێشمه‌رگه‌ش دابین بكرێت، چونكه حه‌شدی شه‌عبی 120 هه‌زار چه‌كداری تۆمار كردووه، ئه‌و سه‌د هه‌زار پێشمه‌رگه‌یه بودجه‌یان بخرێته سه‌ر وه‌زاره‌تی به‌رگری، سه‌ره‌تا فڕاكسیۆنی یه‌كێتیی و گۆڕان نه‌رمیان نواندن، دواتر ئه‌وان چوون پێشنیازێكی دیكه‌یان خسته‌ڕو كه 17%ی بودجه‌ی هێزی وشكانی بۆ پێشمه‌رگه دابین بكرێت، په‌یوه‌ندیان به (جه‌بار یاوه‌ر) ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه كرد، (یاوه‌ر) پێیانی راگه‌یاندن، سه‌د هه‌زار پێشمه‌رگه بیخه‌نه سه‌ر وه‌زاره‌تی به‌رگری بۆ ئێمه وه‌ك وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه باشتره، به‌ڵام یه‌كێتیی و گۆڕان و كۆمه‌ڵ ئه‌و مادده‌یان خسته ده‌نگدان كه له به‌رژه‌وه‌ندی هێزی پێشمه‌رگه‌دانییه، ئێمه‌ش وه‌ك فڕاكسیۆنی پارتی هۆڵی په‌رله‌مانمان به‌جێ هێشت.
(سلێڤانه‌یی) گوتیشی: "به‌پێی پێشنیازی یه‌كێتیی و گۆڕان بێت، به ئێمه‌یان گۆت، ئه‌گه‌ر ئێوه 300 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی كه‌ركووك ڕاده‌ستی كۆمپانیای سۆمۆ بكه‌ن ئێمه ته‌نیا به‌شی ئه‌و 300 هه‌زار به‌رمیله مووچه‌تان بۆده‌نێرین، ئێمه داوامانكرد550 هه‌زار به‌رمیل به‌رن و له‌به‌رامبه‌ردا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بده‌ن ئه‌وان رازینه‌بوون، مه‌به‌ست لێی ئه‌وه‌یه به‌غدا ده‌یه‌وێ ده‌ست به‌سه‌ر نه‌وتی كه‌ركووكدا بگرێت و یه‌كێتیی و گۆڕانیش پڕۆژه یاسای بودجه‌یان له‌به‌رژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌ربازكرد.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی ده‌شڵێت، ئێمه وه‌ك پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵوێستمان روون و ئاشكرایه و هه‌رێمی كوردستان هیچ سوودێك له پڕۆژه پێشنیازكراوه‌كه‌ی یه‌كێتیی و گۆڕان و ئیسلامیه‌كان نابینێ، چونكه به‌غدا ته‌نیا مه‌به‌ستی ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی نه‌وتی كه‌ركووكه و پاره‌ی پێشمه‌رگه‌ش به‌و شێوه‌یه خه‌رج ناكرێت.
قائید میرۆ




