٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئیبراھیم بڕۆ: پەیەدە دەیەوێت بەرەو شەڕی براکوژری رامانکێشێ

سەرچاوە: KDP.info

رۆژئاوای کوردستان-KDP.info-  سکرتێری ئەنجوومەنی نیشتیمانی کورد لە سووریا دەڵێ، پەیەدە لە رۆژئاوای کوردستاندا ھەموو ھەوڵێک دەدات، بۆ ئەوەی ناچار به‌ تێوه‌گلان له‌ شەڕی براکوژی رایانبکێشێ، به‌ڵام وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێ، ''لە خەباتی مەدەنیی خۆمان بەردەوام دەبین.''

(ئیبراھیم بڕۆ) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت، ''پەیەدە لە رۆژئاوای کوردستاندا تەنیا چەکی لەدەستدایە و، دەیەوێت ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کوردیش رابکێشێت بۆ شەڕی براکوژی، بۆیەشه‌ بەردەوام کێشە دروست دەکەن بۆ ئەوەی شەڕ روو بدات و ھەر چەند خەڵک بکوژرێن به‌لایانه‌وه‌ ھیچ کاریگەرییەکی نییە.''

(ئیبراھیم بڕۆ) رایگەیاند، ''پەیەدە دەزانێ ئێمە خەباتی مەدەنی دەکەین و خۆپیشاندانی ئاشتیانە ئەنجام دەدەین، یاخود كاتێك دەچینە دەرەوە بۆ نموونە لەمساڵدا١٠وڵات گەڕاوین لەوانە ئەمەریکا و رووسیا و چەندین چاوپێکەوتنمان ئەنجام داون و، له‌ دانوستانه‌كانیشماندا كه‌ ئێمە کردەوەکانی ئەوان بۆ وڵاتان باس دەکەین کاریگەری زۆری لەسەر ئەوان دەبێت، بۆیە کاتێکیش خۆپیشاندان دەکەین رێگە دەگرن، چونکە دەزانن خەڵک ئەمە قەبووڵ ناکات.''

ئاماژەیشی دا، کاتێک تەرمی پێشمەرگەیەک دەچێتەوە رۆژئاوا بە ھەزار کەس دەچنە پێشوازی، بەڵام بۆ ئەوان ١٠٠کەس ناچێت، بۆیە بەمە تێکدەچن و رێگە بەوکارە نادەن.

(بڕۆ)باسی لەوەش کرد، ''لەئێستادا پەیەدە ھەموو ھەوڵێک لەگەڵ ئێمە دەدات، بۆئەوەی ئێمە رابکێشن بۆ شەڕی براکوژی و رۆژێک دابێت ئێمە ناچار بکەن و، به‌ڵام ئێمە ھیوادارین نەگەینە ئەو رۆژە و شەڕێکی لەوشێوەیە روو نەدات.''

بڵند ئیبراھیم   

هەواڵی پەیوەندیدار