شارەزایەکی بواری ئەمنی و سەربازی: شەڕی مووسڵ درێژە دەخایەنێت

هەولێر-KDP.info- (شوان محەممەد تەها) شارەزا لە بواری ئەمنی و سەربازیدا دەڵێ، شەڕی گرتنەوەی مووسڵ شەڕێكی درێژخانە و شارێكی وا گەورە بەئاسانی و بەبێ قوربانی ئازاد ناكرێت. ئەوەشی خستەڕوو كه مووسڵ رەهەندێكی ستراتیژی هەرێمی هەیە و لەوە دەرچووە شارێكی عێراقی بێت.
(شوان محەممەد تەها) شارەزای كاروباری ئەمنی و سەربازی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت، ''هەر لە سەرەتای دەستپێكردنی پڕۆسەی گرتنەوەی شاری مووسڵدا قسە لەسەر ئەوە هەبوو شەڕی گرتنەوەی مووسڵ شەڕێكی وەها ئاسان نییە و درێژە دەكێشێ، یەكێك لە ئەولەویەتەكانی پڕۆسەكەش ئەوەبوو رۆحی هاووڵاتیانی نێو مووسڵ لهبەرچاو بگیرێت و هێزەكانی پێشمەرگە و سوپا كەمترین قوربانی بدەن، هەروەها ژێرخانی شارەكە بپارێزن، بەڵام نابێت ئەوە لەبیر بكەین ئێستا داعش سەرسەختانه شەڕ دەكات، ئهمه سهرباری ئهوهی كه شەڕی مووسڵ شتێكی حەتمیە و دەبێت مووسڵ لە كۆتاییدا هەر ئازاد برێت.''
ئەو شارەزایەی سەربازی پێشبینیكردن بۆ كۆتاییی پڕۆسەكە به كارێكی ئاسان نازانێ، چونكە وهك ئهو گوتی، مووسڵ جیا لهوهی شارێكی گەورەیە ''رەهەندێكی ستراتیژیی هەرێمی هەیە، پرسی شاری مووسڵ لە پرسی شارێكی عێراقی دەرهاتووە بۆ پرسێكی جیهانی، لەبەر ئەوەش پێشبینی زۆر شت دەكرێت.''
قائید میرۆ




