٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەروەردەی هەڵەبجە: هەر مامۆستایەک نه‌یه‌تە دەوام، لێپێچینەوەی لەگەڵدا دەکرێ

سەرچاوە: KDP.info

هەڵەبجە-KDP.info-  بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە دەڵێ، لە سبه‌ینێوە هەموو مامۆستایەک ئاگادار دەکەینەوە، ئەوەی نه‌یه‌تە دەوام ئیدی لێپێچینەوەی لەگەڵدا دەکرێ.


(مامۆستا ئاراس) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت، ''نووسراوی وەزارەتی پەروەردەمان بەدەست گەیشتووە و سبەینێ رەوانەی ھەموو قوتابخانەکانی دەکەین بۆئەوەی ئاگادار بن، له‌وه‌ی ئەوەی دەوام نەکات لێپێچینەوەی لەگەڵدا دەکرێت و ئێمەش ئەو رێکارانە جێبەجێ دەکەین کە وەزارەتی پەروەردە بڕیاری بۆ داوە.''

(ماموستا ئاراس) گوتیشی، ''بەڕێوەی قوتابخانەکان دەرگای قوتابخانەکانیان کردووەتەوە و لەگەڵ مامۆستاکاندا لە گفتوگۆدان، بۆیە چاوەڕوان دەکرێ سێشەممەی دابی دەوام بكرێته‌وه‌.''

بەگوێرەی بڕیارێکی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێم، بۆ لەمەودوا هەر مامۆستایەک دەوام نەکات پێویستە سزا بدرێ و بە نەهاتوو رۆژانی دەوامنەکردنی بۆ هەژمار بکرێ.

بڵند ئیبراھیم  

هەواڵی پەیوەندیدار