٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"پێویسته‌ پەیەدە سەرکۆنە بکرێ"

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  سەرۆکی لیژنەی رۆشنبیری و راگەیاندن له‌ پەرلەمانی کوردستان دەڵێ، پێویستە لە هەموو ناوچە و پارچەکانی دیکەی کوردستان پەیەدە سەرکۆنە بکەن کە ئاڵای کوردستانیان سووتاندووە.

(فەرحان جەوهەر) سەرۆکی لیژنەی رۆشنبیری و راگەیاندن لە پەرلەمانی کوردستان بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێ، ''ئەوەی پەیەدە کردوویەتی لە سووتاندنی رەمزی نەتەوە کە ئاڵای کوردستانە، کارێکی زۆر خراپە و مانای ئەوەیە کە بەدەستی خۆت ئاگر لە ئیرادەی گەلی خۆت بەربدەیت، سیمبول و مێژووی خۆت بسووتێنێ.''

(فەرحان جەوهەر) گوتیشی، ''پێویستە رای گشتی لە هەموو ناوچە و پارچەکانی دیکەی کوردستاندا ئەم کردەوە ناشرین و نابەجێیەی پەیەدە سەرکۆنە بکەن.''

بڵند ئیبراھیم 
 

هەواڵی پەیوەندیدار