له‌سه‌ر تاوانی جینۆساید له لایه‌ن داعشه‌وه کتێبێک له کۆڕبه‌ندێکی یوئێندا بڵاو کرایه‌وه

ئاژانسەکان-KDP.info- ڕێکخراوی ئه‌ی دی ئێف ئینته‌رناشناڵ، کتێبێکی له‌سه‌ر تاوانی جینۆساید له لایه‌ن داعشه‌وه له عێراق و سووریا به ناوی (نێڤر ئه‌گه‌ین) له کۆڕبه‌ندێکی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له جنێف بڵاو کرده‌وه.
به‌پێی ڕێکخراوی ئه‌ی دی ئێف ئینته‌رناشناڵ، که له به‌یاننامه‌یەکدا له لوموند بڵاویکردووه‌ته‌وه، ئه‌و تاوانه‌ی که داعش دژ به کولتور و ئایین و ئیتنیکه جیاوازه‌کان ئه‌نجامی داوه جینۆسایده و به ئامانجی قڕکردن و له‌ناوبردنه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت " مەراسیمی خستنەڕووی ئه‌م کتێبه و کۆڕبه‌نده‌که که چه‌ندین شاره‌زای یاسایی جیهان ئاماده‌ی بوون، وه‌ڵامێکی یاساییانه‌یه بۆ ئه‌و په‌یمانانه‌ی که به خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دران و شکێنران.




