جاف: به‌دووری ده‌زانم ئه‌مڕۆیش بودجه په‌سه‌ند بكرێت.. به‌سرا و میسانیش ناڕازین

بەغدا-KDP.info- نوێنه‌رێكی كورد له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به‌دووری ده‌زانێ ئه‌مڕۆ پڕۆژه‌یاسای بودجه په‌سه‌ند بكرێت ده‌شڵێت، رێكنه‌كه‌وتنی فڕاكسیۆنه كوردستانییه‌كان به زیان بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌شكێته‌وه، بۆیه پێویسته به كۆده‌نگی بچینه دانیشتنی په‌رله‌مان.
(ئه‌شواق جاف) به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "زه‌حمه‌ته ئه‌مڕۆیش پڕۆژه‌یاسای بودجه په‌سه‌ند بكرێت، چونكه هێشتا لایه‌نه‌كان نه‌گه‌یشتوون به رێككه‌وتنی كۆتایی، ساڵانه بۆته دیارده ده‌نگدان له‌سه‌ر بودجه كێشه‌ی تێده‌كه‌وێت، كێشه‌ی دوێنی ئه‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه كۆبوونه‌وه‌كه بخرێته ئه‌مڕۆ ئێواره، ته‌نیا پرسی هه‌رێمی كوردستانیش نه‌بوو، به‌ڵكو پارێزگاكانی به‌سرا و میسانیش ناڕازین بوون له هه‌ندێ به‌ندی نێو پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتیی عێراق."
پێوه‌ست به كێشه‌ی فڕاكسیۆنه كوردیه‌كانیش (جاف) گوتی: "كێشه‌كه له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه به‌پێی پێشنیازی فڕاكسیۆنی گۆڕان و یه‌كێتیی بێت، پێویسته نه‌وتی كه‌ركووك جیا بكرێته‌وه له نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، كه ناكرێت به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌شه‌بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكرێت، ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌یڵێ، هه‌روه‌ك پێشنیازی ئه‌وانه له كۆتاییدا هه‌ریه‌ك مانای هه‌یه، به‌ڵام كه‌ركووك جیا نه‌كرێته‌وه له هه‌رێم، ئێستایش هه‌ر له‌سه‌ر 550 هه‌زار به‌رمیل خراوه‌ته نێو بودجه، به‌ڵام كێشه ئه‌وه‌یه ئه‌و براده‌رانه‌ی فڕاكسیۆنه‌كانی دیكه 300 هه‌زار به‌رمیلی كه‌ركووك جیا ده‌كه‌نه‌وه له‌كۆی گشتی."
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌شڵێ، "پێویسته كۆده‌نگیی فڕاكسیۆنه كوردستانییه‌كان هه‌بێت بۆ په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه، ئه‌گه‌رنا بۆ هه‌رێمی كوردستانبه زیان ده‌شكێته‌وه، بۆیه زه‌روره به‌رله كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ئێواره كۆ ببینه‌وه و بگه‌ینه ئه‌نجامێكی هاوبه‌ش، كه ناكرێت به‌بێ حكوومه‌تی هه‌رێم هیچ بڕیار و یاسایه‌ك بسه‌پێندرێت، چونكه دواجار هه‌ردوو حكوومه‌ت یاسا جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر به ره‌زامه‌ندیی ئه‌وان هه‌ر بڕگه‌یه‌ك تێپه‌ڕێنن له په‌رله‌مان جێبه‌جێ ناكرێت."
قائید میرۆ




