قاسم دربۆ: ساڵی نوێ ساڵی پەکەکە و داعش نابێ

شنگال-KDP.info- (قاسم دربۆ)ی فهرماندهی پێشمهرگه دەڵێ، وا باشە لە ئێستاوە پەکەکە سنووری شنگال چۆڵ بکات، چونکە ساڵی دابێ شوێنی پەکەکە و داعش لە ناوچەکەدا نابێتەوە.
(قاسم دربۆ) كه فهرماندهیهكی هێزی پێشمهرگهیه له سنووری شنگال بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، ''ڕاسته كه هێشتا لە سنووری شنگالدا پێنج کۆمەڵگا و چەند گوندێک لە دەستی داعشدا ماون، بهڵام بە دڵنیاییەوە ئەو ناوچانەیش رزگار دەکەینەوە.''
(دربۆ) دەشڵێ، ''ساڵی نوێ، دەبێ بەهەرشێوەیەک بێ پەکەکە لەو سنوورەدا بکشێتەوە، چونکە ساڵی نوێ ساڵی پەکەکە و داعش نابێ، سنوورەکە بەتەواوەتی پێشمەرگە دەیپارێزێ و وا باشە کە پەکەکە بە زوویی ناوچەکە چۆڵ بکات.''
بڵند ئیبراھیم




