ئه‌نه‌كه‌سه: پەیەدە ماڵ بە ماڵ دەگەڕێ و ئاڵای کوردستان قەدەغه بکات

رۆژئاوای کوردستان-KDP.info-ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد -سووریا ڕایگه‌یاند، پەیەدە ماڵ بە ماڵ دەگەڕێ بۆ ئەوەی ئاڵای کوردستان قەدەغه بکات و ئه‌وه‌یشی به‌رده‌ستی ده‌كه‌وێ ده‌یسووتێنێ.
(ئیبراهیم برۆ) سەرۆکی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد - سووریا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت، ''چەند مانگێکە پەیەدە تا دێ گوشاری سیاسی زیاتر ده‌كات و ئەندامانمان ڕاپێچی زیندان ده‌كات و خەڵک هه‌م بێزار و هه‌میش وه‌ده‌ر ده‌نێن، دوێنێیش لە قامشلۆ ئاڵای کوردستانیان سوتاندووە و هێرشیان كردووه‌ته سەر بارەگاکانمان بەبێ هیچ بیانوویێكی یاسایی و گەڕانەوەیه‌ك بۆ دادگا؛ ئه‌وان بێ فه‌رمانی دادگا خەڵک دەگرن و ئەشکەنجەیان دەدەن.''
(ئیبراهیم برۆ) گوتیشی: ''پەیەدە ئەجێندای دەرەکی جێبەجێ دەکات؛ دەیانەوێ تەواوی سەرکردەکانی ئەنەکەسە بگرن، بەڵام ئێمە زیاتر چالاکییەکانمان فراوان دەکەین، چونکە ئەوەی پەیەدە دەیکات هەمان ئەو سیناریۆیەیە کە رژێمی سووریا بەرانبەر کوردی کردووە و دەیکات.''
سەرۆکی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد - سووریا، هه‌روه‌ها دەڵێ، ''دوێنێ پەیەدە پەلاماری بارەگاکانی ئەنەکەسەی دا و، زۆرێك له بارەگاکانی ئێمەی لە قامشلۆ داخستوون و ئاڵای کوردستانیشیان سووتاند.''
جه‌ختی كرده‌وه کە ئەوان ماڵ بە ماڵ دەگەڕێن بۆ دەستگیرکردنی لایەنگرانی ئه‌نه‌كه‌سه و ئاڵای کوردستانیش قەدەغە دەکەن، دووپاتی كرده‌وه ''گشت ئەو هەوڵەشیان لەژێر گوشاری رژێمی سووریا و پەکەکەدایە تا رێگری لە ئەنەکەسە بکەن لە رۆژئاوای کوردستاندا چالاكیی سیاسی و مه‌ده‌نی نه‌مێنێ.''
کارزان سەباح هەورامی




