مامۆستایەکی زانکۆ: پەیەدە بۆیە ئاڵای کوردستانی سووتاند چونکە پڕۆژەکەیان نزیک لە رژێمی سووریایە
__2016_12_03_h15m43s23__HK.jpg)
دهۆک-KDP.info- مامۆستایەکی زانکۆ دەڵێ، پڕۆژەی پەیەدە لە رۆژئاوای کوردستاندا زۆر نزیکە لە پڕۆژەی رژێمی سووریا و بەتایبەت پڕۆژەی (بەشار ئەسەد) بۆ تێکدانی یەکڕیزی نێوان لایەنە سیاسییەکانی کورد لە رۆژئاوای کوردستاندا.
(زێرەڤان بەرواری) چاودێری سیاسی و مامۆستای زانكۆی دهۆك بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی گوت، پەیەدە دەیەوێ کار بۆ ئەوە بکات هەژموونی سیاسی خۆی بەسەر ناوچەکەدا بسەپێنێ، بۆیە رەفتاری نابەجێی دەکات وەک سووتاندنی ئاڵای کوردستان و داگیرکردنی بارەگا کوردییەکان، هەروەها دوێنێ شەویش کە ئاڵای کورستانیان لەسەر بارەگای ئەنەکەسە سووتاند، دەیەوێ بۆچوونی سیاسی خۆی بەسەر ئەو لایەنانەدا بسەپێنێ کە وەک ئەوان بیرناکەنەوە.
دەشڵێ، پەیەدە ئەو رەفتارانەی دەینوێنێ لە بەرژەوەندی ئەوانیشدا نییە، چونکە زیان لە کوردانی رۆژئاوا دەگەیەنن و خۆشیان لە داهاتوودا زەرەر مەند دەبن.
(زێرەڤان بەرواری) ئاماژەیشی دا، پەیەدە دەبێ ئەو راستییە بزانێ کە ئەوان نوێنەری تەواوی لایەنەکانی رۆژئاوا نین، پڕۆژەی پەیەدە زۆر نزیکە لە پڕۆژەی رژێمی سووریا بەتایبەت (بەشار ئەسەد)، بۆیە پەیەدە بووەتە هۆکاری زیانگەیاندن بە رۆژئاوای کوردستان و پڕۆژەی نەتەوەیی و نیشتمانی؛ بۆیە دوێنێ شەویش ئاڵای کوردستانیان لەسەر بارەگای ئەنەکەسە سووتاند چونکە پەیەدە پڕۆژەکەی لە رۆژئاوادا نزیکە لە پڕۆژەی (بەشار ئەسەد) بۆ تێکدانی یەکڕیزی لایەنە سیاسییەکانی کورد.
قائید میرۆ




