٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەو هاووڵاتیانەی کرێی کارەبایان نەداوە کارەباکەیان نابڕدرێ

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا دەڵێ، هاووڵاتیان و فەرمانگە حکوومییەکان پارەیەکی زۆری وەزارەت قەرزارن، بەڵام نیەتی ئەوەمان نییە کە کارەبا لەسەر هاووڵاتیان ببڕین.

 

(محەمەدەئەمین هەورامی) گوتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان بە ماڵپەڕی پارتی گوت، وەزارەتی کارەبا لە هەوڵی چارەکردنی کێشەی کارەبادایە تا زیاتر تەزووی کارەبا بە هاووڵاتیان بگات، بەپێی پلانێکی نوێ، کرێی کارەبای فەرمانگە حکوومییەکان گراندەکەین و ئەمەش وادەکات بڕێکی دیکەی تەزووی کارەبا بۆ هاووڵاتیان بگەڕێتەوە، چونکە لەگەڵ گرانکردنی کرێی کارەبا فەرمانگەگان ناتوانن ئیدی بە ئارەزووی خۆیان کارەبا بەکاربێنن.

 

دەشڵێ، بە هاووڵاتیان و فەرمانگە حکوومییەکانەوە ٣٥ ملیار دینار قەرزاری وەزارەتی کارەبان، بەڵام ئێمە نیەتی ئەوەمان نییە کە لەبەر ئەوەی هاووڵاتیان پارەیان نەداوە کارەبایان لەسەر ببڕین.

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار