سەرکردایەتیی پارتی لە سلێمانی: بۆ بەرژەوەندیی سیاسی و حیزبییهكهی، گۆران ئیدامە بە خۆپیشاندان دەدات

سلێمانی-KDP.info- ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی (سلیمانی – ھەڵەبجە)ی پارتی دیموکراتی کوردستان، رایدەگەیێنێت، بزووتنەوەی گۆڕان ئیدامە بە خۆپیشاندان دەدات بۆ بەرژەوەندیی سیاسی و حیزبیی خۆی، کە ئەمەش زیان بە داواکاریی رەوای خەڵکی دەگەیێنێت.
ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی (سلێمانی – ھەڵەبجە)ی پارتی دیموکراتی کوردستان له راگەیندراوێکیدا کە وێنهیهكی بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان نێردراوە، دهڵێت، ''ڕێپێوان و خۆپیشاندانی ھێمنانە، یەکێکە لە سیماکانی کۆمەڵگای مەدەنی و یەکێکە لە پرەنسیپەکانی دیموکراسیەت، لەم سۆنگەیەوە ئێمە وەک ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی (سلێمانی – ھەڵەبجە)ی پارتی دیموکراتی کوردستان، وەک چۆن ھەمیشە پشتیوانی تەواوی داوا ڕەواکانی فەرمانبەران و مامۆستایان بووین، لە ئیستایشدا داواکارین لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، میکانیزمی گونجاو بۆ چارەسەری دۆخی ژیانی موچەخۆران بگرێتە بەر و، چاوێک بە ژیان و گوزەران و شایستە داراییەکانی موچەخۆراندا بخشێنیتەوە.''
راگەیندراوەکە هاوكات ڕۆشنایی خستووهته سهر بهرژهوهندیی سیاسیی لایهنێكی دیاریكراو و دهڵێ، ''خەڵکی خۆڕاگری شاری سلێمانی و لایەنە سیاسییەکان ئاگادار دەکەینهوه کە (بزووتنەوەی گۆران) بەناوی ناڕەزایەتیی خەڵک و لەژێر دروشمی داواکارییە ڕەواکانی خەڵکدا، بەمەبەستی چنینەوەی مەرامی سیاسی، ئیدامە بە خۆپیشاندان دەدات بۆ بەرژەوەندیی سیاسی و حیزبیی خۆی، دیارە تەوزیفکردنی ئەجێندای سیاسییش لە ناوەندی داواکاریی ڕەوای خەڵکەوە زیان بە داواکارییە ڕەواکانی خەڵک دەگەیەنێت و سیمای پێکەوە ژیانی ئاشتیانەش تێک دەدات و، لێکەوتەی نێگەتیڤش لەسەر کایەی سیاسیی شار بەجێدەھێڵێت و زیانیش بەھەموو لایەک دەگەیەنێت.''
لە کۆتایی راگهیهنراوهكهشدا، داوا لە دەزگا ئەمنییەکان كراوه، ھێمنیی شار و سەلامەتیی ھاووڵاتیان و خۆپیشاندەران بپارێزن.
بڵند ئیبراھیم




