سیرینى: هه‌ندێك په‌ڕله‌مانتار گوتیان، به‌غدا پاره ڕه‌وانه ناكات و موزایه‌ده‌یه ده‌یكه‌ین

بەغدا-KDP.info- ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌ڵێت، به‌یاننامه‌كه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێم كه دوێنێ ده‌ریكرد، به‌رچاو روونییه بۆ گشت په‌ڕله‌مانتارانى كورد له‌باره‌ى پشكى هه‌رێم له‌نێو بودجه ده‌شڵێت، هه‌ندێك په‌ڕله‌مانتار گوتیان، به‌غدا پاره ڕه‌وانه ناكات، به‌ڵام ئێمه‌ش موزایه‌ده ده‌كه‌ین."
(د.سیروان سیرینى) به‌ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانـی ڕاگەیاند: " به‌داخه‌وه‌ى لایه‌نى تر‌ى كوردستانى سه‌ردانى (مالیكی)یان كرد بۆئه‌وه‌ى قه‌ناعه‌تى پێ بكه‌ن و پشتیوانى ئه‌و پێشنیازه‌ى ئه‌وان بكات كه دیاره ده‌یانه‌وێت 300 به‌رمیل نه‌وتى كه‌ركووك جارێكى تر ڕاده‌ستى حكوومه‌تى ناوه‌ند بكرێت، ئینجا له‌برى ئه‌وه مووچه بێت، به‌ڵام هه‌ندێك له په‌ڕله‌مانتارانى لیژنه‌ى دارایى كه قسه‌م له‌گه‌ڵیان كردووه گوتیان، دڵنیاین به‌غدا پاره ڕه‌وانه ناكات، به‌ڵام ئێمه‌ش جه‌ماوه‌رمان هه‌یه و موزایه‌ده‌یه بۆخۆمان ده‌یكه‌ین."
(سیرینى) گوتیشى: "باخه‌ڵكى كوردستان خۆیان ناوبژیوان بن، ئایا پاش ئه‌و هه‌مووقوربانى دان و خوێندانه ته‌ندرووسته جارێكى تر هه‌موو ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه ڕاده‌ستى ناوه‌ند بكه‌ینه‌وه، كه دڵنیاش بین ناوه‌ند مافى هه‌رێمى كوردستان نادات."
(سیروان سیرینى) ده‌شڵێت، دڵنیاین حكوومه‌تى ناوه‌ند، چۆن له چه‌ند ساڵى ڕابردوودا مافه‌كانى كوردستانى نه‌داوه ئێستاش نایدات، بۆیه ده‌بێت خۆمان چاره‌سه‌رى كێشه‌كانمان بكه‌ین، به په‌یامه‌كه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمیش به‌رچاومان روونه، هیواداریشم هه‌موو په‌ڕله‌مانتارانى كورد قه‌ناعه‌تیان هاتبێت به ناوه‌رۆكى په‌یامه‌كه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه له‌به‌رژه‌وه‌ندى گشت خه‌ڵكى كوردستان دایه.
نەشوان بەرزنجی




