٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئه‌مڕۆ دانیشتنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌باره‌ى بودجه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت

سەرچاوە: KDP.info
 
بەغدا-KDP.info- ئەندامێكی‌ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ده‌ڵێت، له‌ دانیشتنى ئه‌مڕۆ پرۆژه‌ یاساى بودجه‌ى عێراقى فیدڕال بۆ ساڵى 2017 ده‌خرێته‌ ده‌نگدانه‌وه‌.
 
(د. بێریوان خه‌یلانى) بە‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "كاتژمێر 1ـى دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ بڕیاره‌ ‌دانیشتنى ژماره‌ (35) په‌ڕله‌مان به‌ڕێوه‌بچێت و تێیدا پرۆژه‌ یاسا بودجه‌ى گشتى 2017ى عێراقى فیدڕال ده‌خرێته‌ ده‌نگدان كه‌ له‌ 48 مادده‌ پێكهاتووه‌ ."
 
(خه‌یلانى) گوتیشی: "پێویسته‌ فراكسیۆنه‌ كوردستانیه‌كان یه‌كهه‌ڵوێستبن و بگه‌نه‌ رێككه‌وتن له‌به‌رامبه‌ر مافه‌كانى كوردستان، چونكه‌ به‌ ڕاده‌ست كردنى نه‌وتى كه‌ركووك بۆ به‌غدا كه‌ له‌لایه‌ن (فراكسیۆنى گۆڕان و كۆمه‌ڵ و به‌شێك له‌ یه‌كێتیى) پێشنیازكراوه‌ واتا هه‌نگاو نان به‌ره‌و دواوه‌ كه‌ دیاره‌ به‌غدا پاره‌ بۆ هه‌رێم ڕه‌وانه‌ ناكات به‌و بڕه‌ى كه‌ پێشنیازیان كردووه‌.
 
نەشوان بەرزنجی
 

هەواڵی پەیوەندیدار