٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێشنیازی رادەستکردنی نەوتی کەرکووک بۆ مزایەدەی سیاسییە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-  پەرلەمانتارێکی عێراق دەڵێ، پێشنیازی هەندێ لە فراکسیۆنی کوردی لە بەغدا بۆ رادەستکردنی نەوتی کەرکووک بۆ موزایەدەی سیاسییە و لەو پێشنیازەشیاندا بەهیچ شێوەیەک نەگەڕاونەتەوە بۆ هەماهەنگی لەگەڵ حکوومەتی هەرێم و ئەو کارەشیان لە بەرژەوەندی هەرێمدا نییە.

(ئەردەڵان نوورەدین) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستان گوتی، کۆمەڵێک فراکسیۆنی کوردستانی لە بەغدا پێشنیازیان کردووە کە نەوتی کەرکووک رادەستی بەغدا بکرێ، بەبێ ئەوەی بگەڕێنەوە بۆ بڕیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە ئایە هەرێم رازییە یان نا، بۆیە ئەو جۆرە کارە و پێشنیازە بە هیچ شێوەیەک لە بەرژەوەندی هەرێمدا نییە.

دەشڵێ، ئەو پێشنیازە لە لایەن هەندێ پەرلەمانتار بۆ مزایەدەی سیاسییانە و تەنیا بۆ ئەوەیانە کە بڵێن ئێمە کار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەکەین، کەچی باشدەزانن کە بەغدا گوتوویەتی کە تەنیا مووچەی ٦٠٠ هەزار فەرمانبەر دەدەین ئەگەر نەوتی هەموو کوردستانیش رادەستیان بکرێ، بۆیە دەبوو بیرلەوە بکەنەوە کە هەرێم ملیۆنێک و ٤٠٠ هەزار مووچە خۆری هەیە.

بڵند ئیبراھیم 

هەواڵی پەیوەندیدار