پەیەدە بە گوللە هێرشی کردە سەر خۆپیشاندەران؛ پێنج بریندار هەیە

رۆژئاوای کوردستان-KDP.info- ئاسایشی پەیەدە هێرشی کردە سەر خۆپیشاندەرانی ئەمڕۆی قامشلۆ و تەقەی هەڕەمەکی لێکردوون و بەو هۆیەوە پێنج لە خۆپیشاندەران بریندار بوونە.
(د.کاوە ئازیزی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت، لە قامشلۆدا ئەمڕۆ خۆپیشاندانێک سازدرا بۆ ئازادکردنی ئەندامانی ئەنەکەسە کە پەیەدە دەستگیری کردوون، بەڵام ئاسایشی پەیەدە هێرشی کردنە سەر و ئەشکەنجەی خۆپیشاندەرانی داون.
گوتیشی، پەیەدە تەقەی هەڕەمەکی لە خۆپیشاندەران کرد و بەو هۆیەوە پێنج لە خۆپیشاندەران بریندار بوونە.
بڵند ئیبراھیم




