لە بەرزاییەکانی غەڕڕهدا تیرۆریسته داعشێك دەستگیر کرا

رۆژئاوای کەرکووک-KDP.info- لە میحوەری رۆژئاوای کەرکووک، لە بەرزاییەکانی غەڕڕەدا، هێزەکانی پێشمەرگە توانییان تیرۆریسته داعشێك دەستگیر بکەن.
بهرپرسی میحوهری رۆژئاوای کەرکووک به ماڵپهڕی فهرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگهیاند، سەعات 6:45 خولەکی ئهم هبرهبهیانی پێنجشهممهیه، سریەی چواری فەوجی یەکی لیوای دە، لە کاتی پشکنینی ناوچەکانی پێشەوەی سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگە، توانییان تیرۆریسته داعشێك بە ناوی (ویسام جومعە خەڵەف) دەستگیر بکەن و بیگەیەننە بارەگای میحوەری رۆژئاوای کەرکووک و، لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.




