٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"پرۆسەی خوێندن لە سلێمانی بە سیاسی کراوە؛ هەڕەشە لە مامۆستایان دەکرێ"

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی-KDP.info-  (ئەحمەد گەرمیانی) دەڵێ، لە سنووری سلێمانیدا هەڕەشە لە مامۆستایان دەکرێ تا نەگەڕێنەوە سەر دەوام و پرۆسەی خوێندنیش بە سیاسی کراوە؛ ئێمەش داوامانە لە مامۆستایان کە رۆژی شەممە بگەڕێنەوە سەر دەوام بۆ ئەوەی چیدی قوتابیان لەو سنوورەدا نەبنە قوربانی.

سەرۆکی یەکێتیی ماموستایانی کوردستان )ئەحمەد گەرمیانی( بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت، پەروەردەی سلێمانی بڕیاری دەوامکردنی داوە و ئێمەیش پشتگیری دەستپێکردنەوەی دەوام دەکەین، ئومێد دەکەین کە رۆژی شەممەی دابێ مامۆستایان بەدەم ئەو پشتگیرییە بێن و بگەڕێنەوە دەوام، ئەگەر ئەو بایکۆتەیان زیاتر درێژە بکێشێ قەرەبووکردنەوەی دەوامی قوتابیان لە سلێمانیدا ئەستەم دەبێ.
(گەرمیانی) ئاماژەیشی دا، زۆرینەی مامۆستایان لەگەڵ دەوامکردن دان، بەڵام خەڵکانێک هەن کە هەڕەشە لە مامۆستایان دەکەن و، راگەیاندنیش رۆڵێکی خراپی بینیوە و دواجار قوتابیانی ئەو سنوورە بوونەتە قوربانی.
دەشڵێ، کە پرۆسەی خوێندن لە سلێمانیدا بە سیاسی کراوە و، دروشمی دیکەی سیاسی و گوتاری حزبی تێکەڵ بە داواکاری مامۆستایان کراوە.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار