ئەمڕۆیش دەنگدان بۆ بودجە دواخرا

بەغدا-KDP.info- ئه‌ندامێكى كورد له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق رایده‌گەیەنێ، له دانیشتنى ئه‌مڕۆى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌راندا ده‌نگدان بۆ پرۆژه‌یاساى بوودجه‌ى گشتىی عیراق خرایە شەممەی دابێ.
(ئه‌شواق جاف) به ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتی دیمو‌كراتى كوردستانـی راگەیاند، ئەمڕۆ لە کارنامەی دانیشتنی پەرلەماندابوو کە دەنگ بۆ پڕۆژەیاسای گشتیی عێراق بدرێ، بەڵام بەهۆی تیبینی لایەنە کوردستانییەکان لە پەرلەماندا لەسەر بودجە، دەنگدانەکە دواخرا و خرایە رۆژی شەممەی دابێ.
(جاف) گوتیشی کە، ئێمە تیبینیمان لەسەر ئەو خاڵە هەیە کە باس لە پشکی هێزی پێشمەرگە دەکات لە بودجەدا و، خاڵەکە بە تەواوەتی رووننییە کە پارەکە چەندە و چۆن دەبێ؟ ئێمە داوا دەکەین کە بۆ پێشمەرگە بودجەیەک هەبێ کە مانگانە رەوانە بکرێ.
نەشوان بەرزنجی




