دەزگای بارزانی، پێداویستی زستانهی بەسەر ئاوارەکاندا دابەشکرد

ههولێر-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوەکانی ''UNHCR، TDH و NRC'' پێداویستی ناوماڵ و گەرمکەرەوەیان دابەشکرد بەسەر زیاتر لە ٢٠٠٠ خێزانی کەمپەکانی دیبەگەدا.
ئهمرۆ بە هاوکاری رێکخراوی UNHCR سۆبە بەسەر ٦١٢ خێزانی ناو کەمپەکانی دیبەگەدا دابەشکرد، لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی زستان دەزگای خێرخوازیی بارزانی نەوت و جلی گەرم و گەرمکەرەوەکان بەسەر خێزانەکانی ناو کەمپەکاندا بڵاو دەکاتەوە.
لە هەمان رۆژدا دەزگای خێرخوازیی بارزانی و رێکخراوی زەوی مرۆڤەکان (TDH) هاوکاری و پێداویستی ناوماڵیان پێشکەشی ١١٦٤ خێزانی ناو کەمپەکانی دیبەگە کرد، هەروەها بە هاوکاری رێکخراوی NRCی سویدی پێداویستی خاوێنکەرەوەی بەسەر ١٨ خێزاندا دابەشکرا.
لهلایهكی ترهوه و ههر ئهمرۆ دەزگای خێرخوازیی بارزانی و UNICEF جلوبەرگی زستانەیان بەسەر زیاتر لە ٧٠٥٠ منداڵی ئێزدی سەر چیای شەنگال دابهشكرد، کە هەموو ئەو منداڵانە تەمەنیان لە نێوان ٣ مانگ هەتا ١٤ ساڵاندایە کارتۆنێک جلی گەرمیان وەرگرتووە.




