شێخانی: پرۆسەی رزگارکردنی گوندەکانی سنووری مەخموور، بەھۆکارێکی نادیار ڕاگیراوە

مهخموور-KDP.info- فەرماندەیەکی سوپای عێراق لەمیحوەری مەخموور دهڵیت، لەپرۆسەی رزگارکردنی گوندەکانی سنووری مەخموور دوو گوندر زگارکران، دواتریش پرۆسەکە راگیرا، کە ھۆکارەکەی دیار نییە.
رائید (ئەمین شێخانی) بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "پێش دوو رۆژ پرۆسەی رزگارکردنی ژمارەیەک گوند کە لەسنووری مەخموور مابوون دەستی پێکرد و توانرا ئهو دوو گونده ئازاد بکرێن، بەڵام پرۆسەکە ڕاگیرا و تائێستاش ھۆکارەکەی ڕوون نیە كه بۆچی ڕاگیراوە.
(شێخانی) گوتیشی: "ئەمانە ژمارەیەکی زۆری گوندن كه لەھەموولایەکەوە لەلایەن ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراقی گەمارۆدراون، داعشەکانی ناوی رێگەی دەرچوونیان نییە و ھەر دهبێ بکوژرێن، بۆیە بەرگریەکی باش دەکەن.
ئهو فەرماندەیەی سوپای عێراق دهشڵیت، گوندەکان تێکەڵاون و بەشێکی عەرەبن و بەشێکیشی کورد نشینن، بۆیە لەپرۆسەکەی سوپای عێراق بڕیار بوو تەنیا گوندە عەرەبەکان رزگار بکرێن، ئەوانەی کوردنشینیشن لەلایەن ھێزی پێشمەرگەوه رزگار بکرێن.
بڵند ئیبراھیم




