پارتی و کۆمەڵ کۆ بوونەوە

هەولێر-KDP.info- شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتیی سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی (فازڵ میرانی) لە شاری هەولێردا لەگەڵ شاندی کۆمەڵی ئیسلامی بە سەرۆکایەتیی (عەلی باپیر) کۆ بوونەوە.
پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ئێستادا گەڕێکی دیکەی دانوستانی لەگەڵ حزب و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەست پێکردووە بە مەبەستی جێبەجێکردنی ناوەڕۆکی پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و، گەیشتنی لایەنە سیاسییەکان بۆ ئەوەی بگەنە پڕۆژەیەکی گشتگیر و تا ئێستایش لە وێستگەی سەردانەکانی شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ هەریەک لە لایەنەکانی یەكگرتوو، شیوعی، سۆسیالیست، زەحمەتكێشان و پارتی رەنجدەران و بەشێك لە لایەنە توركمانەكانیەکان، ئەنجامی کۆبوونەوەکان بە ئەرێنی تەواوبوونە.
ئەمڕۆش شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان (فازڵ میرانی) لە شاری هەولێردا لەگەڵ شاندی کۆمەڵی ئیسلامی بە سەرۆکایەتیی (عەلی باپیر) کۆ بوونەوە.
دوای ئەوەی زۆرینەی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بە گەرمی پێشوازیان لە دواپەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێوەست بە رەوشی ناوخۆی هەرێم کرد، لە ئێستادا وێستگەی کۆبوونەوەکانی لایەنە سیاسییەکان رێڕەوێکی تەواو ئەرێنی وەرگرتووە، دوێنێیش سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند کە، پڕۆژەیەکی تاکلایەنەمان نییە و گشت راکان کۆ دەکەینەوە بۆ ئەوەی بەرە و پڕۆژەیەکی گشتگیر.




