لێكۆڵینەوە لە شەهیدكردنی دوو كارمەندەکەی ڕێگاوبانی دهۆك بەردەوامە

دهۆک-KDP.info- بەرپرسی لقی ١٧ پارتی لە شنگالدا رایگەیاند، لێكۆڵینەوە لە شەهیدكردنی هەر دوو كارمەندی ڕێگاوبانی دهۆك لە شنگالدا بەردەوامە، بەڵام شەهیدكردنی ئەوان دەستێك لە پشتەوە بوو و پیلان بۆ دانرا بوو، ئەو پیلانەیش لەژێر هەر ناوێك بێت لەلایەن پەكەكەوە دانرابوو.
(وەحید باكۆزی) بەرپرسی لقی ١٧ پارتی لە شنگالدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، ماوەیەكی درێژ بوو ئەو هەر دوو كارمەندەی پێش ماوەیەك شەهید كران، بە شەو و ڕۆژ خزمەتی خەڵكی شنگالیان دەكرد، سەرەڕای ئەوەیش ساتر و خەندەقیان بۆ هێزی پێشمەرگە لە بەرەكانی پێشەوەی شەڕ لێ دەدا، شەهیدبوونی ئەوان جێگەی نیگەرانی بوو لای ئێمە و خەڵكی شنگال، شەهیدكردنی ئەوان دەستێك لە پشتیەوە بوو و پیلان بۆ دانرا بوو، ئەو پیلانەیش لەژێر هەر ناوێك بێت لە لایەن پەكەكەوە دانرابوو، ئەوەیش بۆ ئەوە بوو كە ترس و دڵەڕاوكێ لای خەڵكی شنگال دروست بكەن، بۆ ئەوەی بگەن.
گوتیشی: هەر لە دوای شەهیدبوونی ئەو دوو كارمەندە لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە لە لایەن سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاسایش لە شەهیدكردنی ئەو دوو كارمەندە پێكهێنرا، ئەو لیژنەیە ئێستا كاری خۆی دەكات و لێكۆڵینەوە لە شەهیدكردنی ئەو دوو كارمەندە بەردەوامە".
ڕابین شێروانی




