٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فەرەنسا هاوکاریی ئاوەدانکردنەوەی شنگال دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ئاژانسەکان-KDP.info-  سەرچاوەیەک لە حکوومەتی هەریمی کوردستان ڕایگەیاند، فەرەنسا بڕیاری داوە بەشداریی لە ئاوەدانکردنەوەی شنگالدا بکات. 

 

بەپێی هەواڵێکی سۆمەریەنیوز، (عەلی دۆلەمەری) نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا ڕایگەیاندووه‌، پاریس بەشدار دەبێت لە ئاوەدانکردنەوەی شنگال بەتایبەتی لە کەرتەکانی تەندروستی و پەروەردە و خزمەتگوزاریی گشتییدا.

 

نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پاریس ئەوەشی ئاشکرا کردووه‌، سەرەتای ساڵی دابێ، شاندێکی حکوومەتی فەرەنسا سەردانی هەولێر دەکات و ڕێککەوتنێکی هاوبەش واژۆ دەکات بە مەبەستی چۆنیەتیی پێشکەشکردنی هاوکارییە مرۆییەکانی فەرەنسا بۆ خەڵکی شنگال. 

 

بە گوتەی سەرچاوەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەپێی ڕێککەوتننامەکەی هەولێر و پاریس، حکوومەتی فەرەنسا ئەرکی دروستکردنی چەندین قوتابخانە و بنکەی تەندروستی لە شارەکە لەئەستۆ دەگرێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار