شه‌به‌ك لە دوولەتبوونی ناوچەکانیان نیگەرانن؛ داوایان لە یوئێن کردووە بخرێنەوە سەر هه‌رێم

هەولێر-KDP.info- گونده‌كانی كوردانی شه‌به‌ك له ده‌وروبه‌ری شاری مووسڵ دابه‌شی سه‌ر دوو سنوور بوونه و به‌شێكیان پێشمه‌رگه‌ی لێیە و به‌شێكی دیكه‌یشیان سوپای عێراق و حه‌شدی‌شەعبی، نوێنه‌رێكی شه‌به‌ك ده‌ڵێ، داوایان كردووه سه‌رجه‌م گونده‌كانی شه‌به‌ك بگه‌ڕێنه‌وه ژێر كۆنتڕۆڵی پێشمه‌رگه.
(غه‌زوان حامید) نوێنه‌ری كوردانی شه‌به‌ك له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگه‌یاند، ناوچه‌ی كوردانی شه‌به‌ك دابه‌شی سه‌ر دوو ناوچه بووه 22 گوند ده‌كه‌ونه سنووری پێشمه‌رگەوە و 36 گوندیش كه‌وتوونه‌ته سنووری هێزەکانی سوپای عێراق و پڕیەتی له حه‌شدی‌شەعبی، له‌به‌ر ئه‌و حه‌شدانەش هاووڵاتیانی شه‌به‌ك ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه گونده‌كانیان.. خۆی چوار گوندی دیكه‌مان تا ئێستایش له‌ژێر چنگی داعشاندایه. راستییەکەی زۆر پێمان ناخۆشه به‌وشێوه‌یه ده‌ڤه‌ری كوردانی شه‌به‌ك دابه‌ش بكرێت."
(غه‌زوان حامید) گوتیشی "ئێمه وه‌ك شه‌به‌ك داوامان كردووه گشت ناوچه‌كانی شه‌به‌ك بكه‌ونه سنووری هێزی پێشمه‌رگه‌وە؛ ئاخر ئه‌وه‌ی له به‌غدا رێکكه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه له زه‌ره‌ری ئێمه‌یه، چونكه نامانه‌وێت گونده‌كانمان هێزەکانی سوپای عێراقی تێدا بێت. هەرلەبەر ئەوەش داواكاریمان داوە به نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له هه‌ولێر، ئه‌وانیش پێیان راگه‌یاندووین وه‌ڵامیان ده‌بێت."
قائید میرۆ




