گوڵاڵه.. ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی جانتا و پێداویستیی خوێندنی دا بە قوتابیان

هەولێر-KDP.info- ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی، جانتا و پێداویستیی خوێندنی به‌سه‌ر 550 قوتابیی قۆناغی بنه‌ڕه‌تی لە 7 قوتابخانه شاره‌دێی گوڵاڵه‌دا دابه‌ش کرد.
ئەمڕۆ 30/11/2016، له‌میانی گرینگیدانی زیاتر به پرۆسه‌ی خوێندن و ئاسانكاریكردن بۆ قوتابیانی قۆناغی بنه‌ڕه‌تی، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی دابه‌شكردنی جانتا و پێداویستییه‌كانی خوێندنی به‌سه‌ر قوتابیانی قۆناغی بنه‌ڕه‌تی له‌سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و كه‌مپی ئاواره و په‌نابه‌راندا دابه‌ش ده‌كات.
لەم چوارچێەوەیەدا، له شاره‌دێی گوڵاڵه له سنووری پارێزگای دیاله، جانتا و پێداویستییه‌کانی خوێندن به‌سه‌ر 550 خوێندن به‌سه‌ر قوتابیانی 7 قوتابخانه‌ی قۆناغی بنه‌ڕه‌تیی شاره‌كه‌دا دابه‌ش كرد.
شایانی باسه، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی ساڵانه 50 هه‌زار جانتا و پێداویستییه‌كانی خوێندن بە كوالێتیی به‌رز دروست ده‌كات و به‌سه‌ر قوتابیانی قۆناغی بنه‌ڕه‌تیدا دابه‌شی ده‌كات، هاوكات ئه‌مساڵ به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ مانگی سووری كوێت، 10 هه‌زار جانتا و پێداویستیی خوێندن دابه‌ش ده‌كات.




