هاتوچۆی هه‌رێم: سزای سەرپێچیی هاتوچۆ به قیست دەدرێتەوە

هەولێر-KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی هاتوچۆی هه‌رێمی كوردستان، هاووڵاتیانی هه‌رێم دڵنیا ده‌كاته‌وه له گۆڕانكاریی رێنماییه‌كانی سزای سەرپێچیی هاتوچۆ و، به‌ڕێوه‌به‌ری پلاندانانیش دەڵێت، ئه‌و سزایه‌ی هه‌یشه به قیست وه‌رده‌گیرێتەوە.
عه‌قید (ئه‌سعه‌د كه‌ریم جوكڵ) به‌ڕێوه‌به‌ری ئامار و پلاندانانی هاتوچۆی گشتیی هه‌رێم، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگه‌یاند، به‌هۆی هه‌بوونی تێبینی له‌سه‌ر رێنماییه‌كی وه‌زارتی ناوخۆ بۆ زیادكردنی سزای سەرپێچیی هاتوچۆ و ناڕه‌زاییی په‌رله‌مانتاران، له ئێستادا رێنماییه‌كه راگیراوه و جێبه‌جێ ناكرێت، لەوەدا باری ئابووریی هاووڵاتیان لە به‌رچاو گیراوە و پێداچوونه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت، چونكه ئه‌مه ده‌بێته بارگرانییه‌كی زۆرله‌سه‌ر هاووڵاتیان و له‌م قه‌یرانه‌دا ناتوانن ئه‌و هه‌موو سزایه بده‌ن.
عه‌قید ئه‌سعه‌د ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكر" رێنمایه‌كی دیكه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن وه‌زیری ناوخۆه ده‌رچووه، ئه‌ویش وه‌رگرتنی پاره‌ی سزای هاتووه به‌شێوه‌ی قیست، واته هاووڵاتی ده‌توانێ ئه‌و سزایی له‌سه‌ریەتی، به‌شێوه‌ی قیست بیداته حكوومه‌ت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئێستا به‌دواداچوونی بۆ ده‌كرێت ڕێکارە یاساییەکانی تەواو ببن و له‌كاتێكی نزیكدا ده‌كه‌وێته واری جێبه‌جێكردنه‌وه.
قائید میرۆ




