لەبەر نەبوونی دەرمان، ۲۳منداڵ لە مووسڵ مردن

هەولێر-KDP.info- سەرچاوەیەک لە شاری مووسڵ دەڵێت، بەهۆی نەبوونی دەوا و دەرمان و خۆراکەوە، ۲۳منداڵ لە نێو سەنتەری مووسڵ گیانیان لە دەست داوە. ۲ئەمیری داعشیش لە باشووری موسڵ لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوە کوژران.
(سەعید مەموزینی) بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی۱٤ـی پارتی دێموکراتی کوردستان لە مووسڵ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دێموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، بەهۆی بەتاڵانبردنی دەوا و دەرمان و خۆراکەوە لەلایەن تیرۆریستانی داعش، دەرمان لە نەخۆشخانەکانی مووسڵ کەم بووە و ئازوقەش دەست ناکەوێت."
بەگوێرەی زانیارییەکانی (مەموزینی)، "ئەمڕۆ چوارشەممە، ۲۳ منداڵ بەهۆی نەبوونی دەرمانەوە لە نەخۆشخانەکانی شاری مووسڵدا گیانیان لە دەست داوە."
هەر بەگوێرەی زانیارییەکان، هەر ئەمڕۆ لە باشووری موسڵ چەند چەکدارێکی نەناسراو تەقەیان لە دوو ئەمیری داعش کردووە و دەستبەجێ کوژراون.
هەژار مەموزینی




