شێخ جه‌عفه‌ر: هێشتا دیار نییه شه‌ڕی گرتنه‌وه‌ی مووسڵ له‌مساڵدا كۆتایی بێت

هەولێر-KDP.info- فه‌رمانده‌یه‌كی هێزی پێشمه‌رگه دەڵێت، ئۆپه‌ڕاسیۆنی گرتنه‌وه‌ی مووسڵ قۆناغی باشی بڕیوه، به‌ڵام دیار نییه له‌مساڵدا مووسڵ ده‌گیرێته‌وه یاخۆد نا. گوتیشی، پشتیوانیی پێشمه‌رگه لە سوپای عێراق، ڕێگرە لەوەی داعش توانای هێرشی پێچەوانەی هەبێت.
(شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا) فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی حه‌فتای هێزی پیشمه‌رگه‌ی کوردستان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی راگه‌یاند، "هێزه‌كانی سوپای عێراق له مووسڵ پێشڕه‌وی باشیان كردووه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش له‌نێو مووسڵ له رێگه‌ی خۆكوژ و ئۆتۆمبێڵی بۆمبڕێژكراوه‌وه ده‌یانه‌وێ پێشڕه‌وییه‌كانی هێزه عێراقییه‌كان بوه‌ستێنن، به‌ڵام هێشتا به باشی به‌ڕێوه ده‌چێت، تازه شه‌ڕی مووسڵ ده‌ستی پێكردووه و زوو یا دره‌نگ مووسل كۆنتڕۆڵ ده‌كرێته‌وه، لێ من ناتوانم بڵێم ئیلا له‌مساڵدا مووسڵ به‌یه‌كجاری پاك ده‌كرێته‌وه، چونكه له ره‌ققه‌ش هێرشی سه‌ر داعش ده‌ستی پێكردووه و بێگومان به‌ره‌و شكست ده‌چن."
له‌باره‌ی ئەگەری پێویستیی به‌شداریی هێزی پێشمه‌رگه لە شەڕی نێو شاری مووسڵدا، (شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا) ده‌ڵێ "پێشمه‌رگه له زۆرلاوه سوپای عێراقی پاراستووه و داعش ناتوانێ به‌هۆی پاڵپشتیی هێزی پێشمه‌رگه‌وه هێرشی پێچه‌وانه ئه‌نجام بدات.. تا ئێستایش داوا له هێزی پێشمه‌رگه نه‌كراوه بۆ نێو سه‌نته‌ری شار پێشڕەوی بکات، هه‌ركاتێك داوایه‌كی وه‌ها بكرێت ئه‌وا بێگومان پێویستی به دانوستان هه‌یه و بڕیاری له‌باره‌وه ده‌درێت.. ئه‌وه‌ی ئێمه كردوومانه وه‌ك هێزی پێشمه‌رگه، سنووری خۆمان گرتووه و به‌پێی رێكکه‌وتن سه‌نگه‌رمان لێداوه."
17/10/2016ـدا لە لایەن هێزەكانی پێشمەرگە و ئاسایش و هێزە ناوخۆییەكانی سەر بە حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئۆپەراسیۆنی ڕزگاركردنی شاری مووسڵ‌یان دەست پێكرد و، پاش ڕزگارکردنی ڕووبەرێکی فراوان و ئەو ناوچانەی بەگوێرەی ڕێککەوتنی نیوان هەولێر و بەغدا بڕیاری لێ درابوو، زووتر لە وادەی خۆی پێشمەرگە ئەرکەکانی خۆی ئەنجام دا و، دواتر هێزەکانی سوپای عێراق بەرەو سەنتەری شاری مووسڵ پێشڕەوییان کرد، هێشتا شەڕ بۆ ڕزگاکردنەوەی کۆڵان بە کۆڵانی ئەو شارە بەردەوامە.
قائید میرۆ




