٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

''په‌یه‌ده‌ وڵاتپارێزان دەخاتە زیندانەوە''

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  ئەندامێكی ئەنجوومەنی نیشتمانیی كورد-سووریا رایگەیاند، پەیەدە رۆژئاوای كوردستان تاڵان دەكات و كورد لەو بەشەی كوردستان دەربه‌دەر دەكات، رۆژانە ئەگەر كەسێك ئازاد بكات، ئه‌وان 3 كەسی دیكە دەستگیر دەكات، ئەوەش ئەوە دەگەیه‌نێت كە هەر كەسێك وڵاتپارێز بێ، دەبێت بچێتە زیندانەكانی پەیەدەوه‌.

(د. كاوە ئازیزی) ئەندامی ئەنجوومەنی نیشتمانیی كورد - سووریا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، ''پەیەدە حزبێكی كوردی نییە، بۆ ئەوە نەهاتووە كە رۆژئاوای كوردستان ئازاد بكات، بەڵكو ئەجێندای سووریا و ئێران لە رۆژئاوای كوردستاندا پێڕۆ دەكات، به‌ ئاشكرا پارێزگاری لە ڕژێمی سووریادا دەكات، لە بەرانبەردا رۆژئاوای كوردستان تاڵان ده‌كات و كورد لەو بەشەی كوردستان دەربدەر ده‌كات، ده‌یه‌وێ كێشەی كورد لە رۆژئاوا نەمێنێت و ئەمن و ئاسایش و لەو بەشە نەمێنێت، پەیەدە بەردەوامە لە گرتن و ئەشكەنجەدانی ئەندام و سەركردە و لایەنگرانی ئەنەكەسە و پارتی دیموكراتی كوردستان سووریا، هەتا نووسینگەكانی ئەو لایەنانە دادەخات، سیاسەتێكی توندڕۆیانه‌ و تیرۆر دژی ئەو كەسانەی هەستی نەتەوەیییان هەیە بەكار دەهێنێت.''

(د. كاوە ئازیزی) دەشڵێ، ''رۆژانە پەیەدە ئەگەر كەسێك ئازاد بكات، 3 كەسی دیكە دەستگیر دەكات، ئەوەش ئەوە دەگەینێت كە هەر كەسێك وڵاتپارێز بێ دەبێت بچێتە زیندانەكانی پەیەدەوه‌. ئاخر نابێت پاشه‌ڕۆژی كورد بكەوێتە دەست حزبێك كە هەر رۆژە و لەگەڵ وڵاتێكدایە و هیچی پێ نییە بۆ گەلی كورد لەو بەشەی كوردستاندا، پەیەدە ئێستا بە ناوی كورده‌وه‌ شەڕ دەكات، كەچی لە هەمان كاتدا گەلی كورد لەو بەشه‌ی كوردستان بە كوشتن دەدات و دژی كورد دەوەستێتەوە".

ڕابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار