ئەمڕۆی لیژنەی دارایی پشکی ھەرێم گفتوگۆدهكات

بەغدا-KDP.info- ئەندامێکی لیژنەی دارایی لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، گفتوگۆکانی ئەمڕۆی لیژنەی دارایی تایبەت دەبێت بە پشکی ھەرێمی کوردستان لەپڕۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی داھاتوو کە لەسێ ماددە پێکھاتووە، ئێمەش بەو خاڵانە رازین،رۆژی پێنج شەممەش دەخرێتە دەنگدان.
(سەرحان سلێڤانەیی) بەماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "دوێنێ توانیمان لەکۆی ٤٨ماددە لەپڕۆژە یاسای بودجە ٤٥ی تەواو بکەین، تەنیا سێ ماددە ماون ئەوانیش باسی پشکی ھەرێمی کوردستان دەکەن و بڕیارە ئەمڕۆ ئەوانە تەواو بکەین و کۆتایی بەگفتوۆکانمان بێنین و ئامادە دەبێت بۆ دەنگدان لەرۆژی پێنج شەممە.
(سلێڤانەیی) گوتیشی: "ھەر یەکە لەمادەکانی١و ٩و١٠وماون کە ئەوانە پەیوەندیان بەھەرێمی کوردستانەوە ھەیە، مادەی یەکەم باس لەنەوتی ھەرێم دەکات ٥٥٠ھەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی بەغدا بکات، ماددەی نۆ باس لەپابەندبوونی ھەردوولا دەکات و مادەی ١٠ش باس لە دەستحەقی کۆمپانیاکانی نەوت دەکات، بۆیە دووسێ كاتژمێری تا تەواوی بکەین.
ئهو ئەندامهی لیژنەی دارایی دهشڵێت، ھەر لەکۆبوونەوەی سبەی باسی بەشە بودجەی ھێزی پێشمەرگەش دەکرێت کەچۆن لەناوپڕۆژەیاسای بودجە جێگیر بکرێت.
بڵند ئیبراھیم




