٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارتی لەگەڵ حزبی شیوعی و چەند حزبێكی دیكەدا كۆ دەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  کۆبوونەوەکانی پارتی لەگەڵ لایەنەکانی دیکە بەردەوامن، ئیستا لەگەڵ حزبی شیوعیی کوردستان لە کۆبوونەوەدایە و وایش بڕیارە هەر ئەمڕۆ لەگەڵ حزبی سۆشیالیست‌دیموکراتی کوردستان و پارری کرێکاران و ڕەنجەدەران و حزبی زەحمەتکێشاندا کۆ ببێتەوە.

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، شاندی دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان کە (فازڵ میرانی) سەرۆکایەتیی دەکات، لە ھەولێری پایتەخت لەگەڵ حزبی شیوعیی کوردستان کۆ بووەوە و ئەو پرۆژانەی ھەیانە بۆ چارەکردنی دۆخی ئێستا لەگەڵ ئەو حزبەشدا تاوتووی بکەن.
دوای پەیامەکەی (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی ھەرێمی كوردستان بۆ چارەی دۆخی ناوخۆی هەرێمی كوردستان، دوێنێ دووشەممە، پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ دەربازبوون لەو دۆخە چەقبەستووە سیاسی و هێنانەدی ئاشتەوایی نیشتیمانی و خۆئامادەکردن بۆ قۆناغی پاش داعش، کۆبوونەوەکانی لەگەڵ لایەنەکان دەستپێکرد، یەکەم کۆبوونەوەیشی لەگەڵ یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان و دواتریش لەگەڵ پارتە تورکمانەکاندا بوو.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، شاندی دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان، هەر ئەمڕۆ، لەگەڵ حزبی سۆشیالیست‌دیموکراتی کوردستان و پارری کرێکاران و ڕەنجەدەران و حزبی زەحمەتکێشاندا کۆ ببێتەوە. وایش بڕیارە حەفتەی دابێ، شاندی دانوستانکاری پارتی سەردانی سلێمان بکات و لەگەڵ یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان و بزووتنەوەی گۆراندا کۆ ببێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار